فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی ھەشتەم ( ئادابه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز) كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی ھەشتەم ( ئادابه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى
پيرۆز) بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على
نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين . 1) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به ده‌ست نوێژه‌وه
: باشتر و خێرتره قورئان به ده‌ست نوێژه‌وه بخوێنرێته‌وه به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر (مصحف) بخوێنرێت . 2) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ره‌و ڕووى ڕووگه
(قيبله) : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ((إنَّ لِكُلِّ
شيءٍ سيّداً وإِنَّ سَيّدَ ألمجالِسِ قبالةَ ألقِبلةِ)) رواه الطبرانى وحسّنهُ ألألبانى
. واته : به‌ڕاستى هه‌موو شتێك گهورهيهكى هه‌يه و گه‌وره‌ى هه‌موو نيشتگهيهكيش
به‌رامبه‌ر به رووگهيه ( قيبله ) . 3) سيواك كردن پێش خوێندنه‌وه‌ى قورئان:
پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (طَيِّبُوا أَفْوَاهَكُمْ
بِالسِّوَاكِ ، فَإِنَّهَا طُرُقُ الْقُرْآنِ) صححه الالبانى . واته: ده‌متان پاك بكه‌ن به سيواك , چونكه
به‌راستى ده‌م شوێنى ده‌ربڕين و هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ووشه‌كانى قورئانه . 4) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به ڕێك و پێكى
و له‌سه‌رخۆيى : خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً) المزمل
: 4 . واته: قورئان به ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆ بخوێننه‌وه . 5) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به ده‌نگى خۆش
: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ
يَتَغَنَّ بِالْقُرْآنِ) رَوَاهُ البُخَارِيّ
. واته له‌سه‌ر سوننه‌تى ئێمه نه‌ڕۆيشتووه له قورئان خوێندنه‌وه دا ئه‌وه‌ى
ده‌نگى خۆش نه‌كات له‌كاتى قورئان خوێندنه‌وه دا . وه فه‌رموويه‌تى : ( زَيِّنُوا الْقُرْآنَ
بِأَصْوَاتِكُمْ ) صحيح الجامع : 3580 . واته: قورئان بڕازێننه‌وه به ده‌نگه‌كانتان
. 6) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به خشوع و ترسان
له‌خوا : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( إنَّ أَحْسَنَ
النَّاسِ صَوْتًا بِالْقُرْآنِ الَّذِى إِذَا سَمِعْتَهُ يَقْرَأُ رَأَيْتَ أَنَّهُ
يَخْشَى اللَّهَ تَعَالَى ) صحيح الجامع: 2202 . واته به‌ڕاستى خۆشترين ده‌نگى خه‌ڵك
له قورئان خوێندنه‌وه دا ئه‌و كه‌سه‌يه كاتێك گوێت له قورئان خوێندنه‌وه‌ى ده‌بێت
ده‌زانيت كه له خوا ده‌ترسێت و به خشوعه‌وه ده‌يخوێنێته‌وه . 7) ووتنى : (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) ، خواى گه‌وره
فه‌رموويه‌تى: ( فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ
الرَّجِيمِ ) . النحل : 98 . واته: ئه‌گه‌ر قورئانت خوێندوه په‌نا بگره به خوا
له شه‌يتانى نه‌فره‌ت لێ كرا‌و . 8) وورد بوونه‌وه‌و بيركردنه‌وه له‌ماناى
ئايهتهكانى : خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:
( أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ) محمد: 24
. واته : ئايه ئه‌وه بۆچى ئه‌وانه له ئايهتهكانى قورئان ڕانامێنن و بير ناكه‌نه‌وه
؟! يان ئه‌وه‌يه دڵهكانيان له‌ئاستى ڕاستيدا قفڵ دراوه. 9) خه‌تم نه‌كردنى قورئانى پيرۆز له ماوه‌ى
كه‌متر له سێ ڕۆژ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( لَا
يَفْقَهُ مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ فِى أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثٍ ) . صحيح أبى داود:
1257. واته: تێ ناگات له قورئان ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ماوه‌ى كه‌متر له (3) ڕۆژ هه‌موو
قورئان بخوێنێته‌وه . 10) په‌نا گرتن به‌خوا له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى
باس له سزا ده‌كه‌ن وه داواى پاداشت كردن له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى
باسى پاداشت و ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌كه‌ن . 11) گوێگرتن و بێ ده‌نگ بوون له‌كاتى بيستنى قورئان
: خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( وَإِذَا قُرِئَ
الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ). الأعراف
: 204 . واته: ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا گوێى لێ بگرن و بێ ده‌نگ بن ، به‌ڵكو خوا به‌زه‌يى
پێتان دا بێته‌وه و ره‌حمتان پێ بكات . 12) كرده‌وه كردن به‌م فه‌رمانانه‌ى تێيدا هاتووه ،
وه دوور كه‌وتنه‌وه له‌م قه‌ده‌غه كراوانهى نه‌هى لێكراوه . 13) سوجده بردن له‌كاتى خوێندن يان بيستنى
ئايهتى (سوجده) دا : سوجده‌ى خوێندنى قورئان حوكمه‌كه‌ى سوننه‌ته و واجب نيه ،
وه چۆنيهتيهكهى هه‌ر كاتێك ئه‌و ئايهتهت خوێنده‌وه كه له كۆتاييه‌كه‌ى نيشانه‌ى
سوجده‌ى تيلاوه هه‌يه، ڕاسته‌وخۆ يه‌كجار ڕووه‌و قيبله دهچيته سوجده‌و ئه‌م زيكره
بخوێنه: (سَجَدَ وَجْهِى لِلَّذِى خَلَقَهُ وَصَوَّرَهُ وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ
بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ) ، ئينجا سه‌رت
هه‌ڵبڕه به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌يته‌وه
. 14) نياز پاكى بۆ خواى گه‌وره له خوێندنه‌وه‌ى قورئان
و دوور كه‌وتنه‌وه له ڕووبينى و حه‌ز نه‌كردن به مه‌دح كردنى خه‌ڵك . 15) نه‌خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو ڕكوع و سوجده‌دا. وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |