فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی سێزدەیەم ( ئادابه‌كانى سه‌ردانى كردنى گۆڕستان ) كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی سێزدەیەم ( ئادابه‌كانى سه‌ردانى كردنى گۆڕستان ) بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على
نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين . 1) سه‌لام كردن له‌كاتى چوونه ناو گۆرستان
: ئه‌گه‌ر گهيشتى به گۆڕستان بڵێ : (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ مِنَ
الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِينَ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ لَلَاحِقُونَ
نَسْأَلُ اللَّهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ) . واته: سه‌لامى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ر
بێت ئه‌ى خاوه‌نى گۆڕه‌كان له‌باوه‌ڕداران و موسوڵمانان ، ئێمه‌ش إن شاءالله به ئێوه
ده‌گه‌ين ، دا‌و اله خواى گه‌وره ده‌كه‌ين ئێمه و ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت بكات . 2) دوعا كردن بۆ مردوان : سونه‌ت وايه
له‌كاتى سه‌ردانى كردنى گۆڕستان دوعاى خێر بۆ مردوان بكرێت و داواى لێخۆشبوونيان بۆ
بكرێت ، به‌ڵام خوێندنى قورئان و سوڕه‌تى فاتيحه بۆيان هيچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نيهو
بيدعهيه و پێيان ناگات بۆيه ته‌نها دوعايان بۆ ده‌كرێت . 3) ڕووكردنه قيبله له‌كاتى دوعاكردندا
: له‌و كاته‌ى دوعا بۆ مردووه‌كان ده‌كه‌ى ڕووت بكه قيبله و ڕوو نهكهيته گۆره‌كه
, ته‌نها له خواى گه‌وره بپاڕێوه بۆ ئه‌وه‌ى لێيان خۆش بێت . 4) هاوار نه‌كردن و پاڕانه‌وه له گۆڕی
پێغه‌مبه‌ران و پياو چاكان : پاڕانه‌وه له گۆڕى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان شه‌ريك
بۆ خوا دانانه و گه‌وره‌ترينى تاوانه‌كانه ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (فَلَا تَدْعُوا
مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ) . (الجن :١٨) . واته: له‌گه‌ڵ خوادا له‌هيچ كه‌سێكى تر مه‌پاڕێنه‌وه
. 5) دروست نيه ده‌ست له كێل و قه‌فه‌زى
هيچ گۆڕێك بخشێنرێت به مه‌به‌ستى تهبهڕوك : چونكه ئه‌مه شيركه و دروست نيه ،
وه دروست نيه په‌ڕۆى سه‌وزى سه‌ر گۆڕى هيچ كه‌سێك له‌خۆتان و ماڵ و منداڵتان ببه‌ستن
، وه دروست نيه خۆڵ و به‌ردى سه‌ر گۆڕى هيچ كه‌سێك بهێننه‌وه ، وه دروست نيه بۆ
مه‌به‌ستى مراز حاسڵ بوون به‌رد بلكێنن به هيچ گۆڕێك چونكه ئه‌و كارانه حه‌ڕامن
و شه‌ريك بۆ خوا دانانن . 6) تايبه‌ت نه‌كردنى سه‌ردانيكردنى گۆڕستان
به هيچ ڕۆژێكه‌وه : له هه‌ر ڕۆژێك دا بێت به مه‌به‌ستى بيرهاتنهوهى قيامه‌ت دروسته
سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ى نه‌ك ته‌نها له ڕۆژێكى تايبه‌ت و ديارى كراودا . 7) زۆر سه‌ردان نه‌كردنى گۆڕستان به تايبه‌تى
بۆ ئافره‌تان : بۆ پياوان و ئافره‌تان جار جار دروسته سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ن به‌شێوه‌يه‌كى
شه‌رعى ، به‌ڵام زۆر زيادهڕهوى كردن لهسهردانيكردندا دروست نيه به‌تايبه‌تى بۆ
ئافره‌تان چونكه لهعنهتى له‌باره‌وه هاتووه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لعن الله زوارات القبور ) . صحيح الجامع : 5109 . واته : خواى
گه‌وره لهعنهتى كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ى زۆر سه‌ردانى گۆڕستان ده‌كه‌ن . 8) نه‌خوێندنى قورئان له‌سه‌ر گۆڕستان
: چونكه ئه‌م كاره به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نيهو هاوه‌ڵان قورئانيان له گۆڕستان نه‌خوێندووه
، وه دروست نيه قورئان خوێنێك به‌كرێ بگيرێت بۆ خوێندنى قورئان بۆ مردوو . 9) ئه‌گه‌ر كرا سونه‌ت وايه به‌بێ پێڵاو
بڕۆن بۆ ناو گۆڕستان : به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕستانه‌كه دڕك و به‌ردى زۆر بوو يان زۆر گه‌رم
بوو ئه‌وه ئاساييه به پێڵاوه‌وه بڕۆنه ناويه‌وه . 10) نابێت به‌سه‌ر هيچ گۆڕێكدا بڕۆيت و
پێت بنێيته سه‌رى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی
الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى (لأَنْ أمْشى على جَمْرَةٍ أو سَيْفٍ ، أو أخْصِفَ
نَعْلى بِرجْلى , أحَبُّ إليَّ مِنْ أنْ أمْشِىَ على قَبْرٍ ) . صَحِيحُ التَّرْغِيب
وَالتَّرْهِيب : 3564 . واته: به‌سه‌ر پشكۆيهكدا بڕۆم يان به‌سه‌ر شمشێرێكى تيژ دا
بڕۆم يان قهيتانى نهعلهكانم له‌ناو گوشى پێيهكانم بدرووم خۆشتره لام له‌وه‌ى به‌سه‌ر
گۆڕێكدا بڕۆم . 11) نوێژ نه‌كردن ڕووه‌و گۆڕ و دانهنيشتن
له‌سه‌رى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى (لا تصلوا إلى القبور
ولا تجلسوا عليها ) . صحيح أحكام الجنائز (209 - 210) . واته: نوێژ ڕووه‌و گۆڕه‌كان مه‌كه‌ن ، وه له‌سه‌ر
گۆڕه‌كان دامهنيشن . وه فه‌رموويه‌تى: (لَأَنْ يَجْلِسَ أَحَدُكُمْ
عَلَى جَمْرَةٍ فَتُحْرِقَ ثِيَابَهُ فَتَخْلُصَ إِلَى جِلْدِهِ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ
يجلس على قبر ) . رَوَاهُ مُسلم . واته: يه‌كێك له‌ئێوه له‌سه‌ر پشكۆيهكى ئاگر دابنيشێت
پۆشاكه‌كه‌ى بسوتێنێت هه‌تا ده‌گات به پێستى باشتره بۆى له‌سه‌ر گۆڕێك دابنيشێت
. 12) دروست نه‌كردنى مزگه‌وت له‌سه‌ر گۆڕ
: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : (لَعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ
وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِد) . (مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ)
. واته: خوا لهعنهتى كردووه له جوله‌كه و گاوڕه‌كان چونكه گۆڕی پێغه‌مبه‌رانيان
ده‌كرد به مزگه‌وت . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى 11 ربيع الثانى / 1438ك – 10/1/2017 ز |