فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
چۆنیەتی تەعزیە - سەرەخۆشی - لە ئیسلامدا چۆنیەتی تەعزیە - سەرەخۆشی - لە ئیسلامدا
١- لەدوای ناشتنی مردوو سونەت وایە سەرەخۆشی
لەخاوەن مردوەکە بکرێت و دوعای خێر بۆ مردوەکە بکرێت جا چ لەسەر گۆرستان بێت یان لەبازار
بێت یان لەمزگەوت بێت بەمەرجێک دانیشتن و کۆبونەوەی تایبەتی بۆ نەکرێت چونکە پێغەمبەری
خوا ( صلى الله علیه وسلم ) وە هاوەلانیشی بۆ تەعزیە خۆیان لەکار و باری رۆژانەیان دوور
نەخستوە و خۆیان لەئیش نەکردوە ؛ زانایان لە ئیمامی شافعیان نەقل کردوە فەرمویەتی
: ( ینبغى أن ينصرفوا فى حوا ئجئهم فمن صادفهم عزاهم ) . المجموع : 6/ 312 . واتە : پێویستە
کەسوکاری مردوەکە برۆن بەلای ئیشو کارەکانی خۆیان و هەرکەسێک پێیان گەییشت سەرەخۆشیان
لێ بکات . ٢- دانیشتن بۆ تەعزیە و خواردن ئامادەکردن بۆ خەلک
بیدعەیە و دروست نیە ؛ سەحابەی بەرێز عبدالله ی کوری جریر ( رەزای خوای لێبێت ) فەرمویەتی
: ( كُنَّا نَعُدُّ الِاجْتِمَاعَ إِلَى أَهْلِ الْمَيِّتِ ، وَصَنِيعَةَ الطَّعَامِ
بَعْدَ دَفْنِهِ : مِنْ النِّيَاحَةِ ). رواه أحمد (6866) ، وابن ماجه (1612) . واتە
: ئێمەی هاوەلانی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) کۆبونەوە لەدەوری خاوەن مردوو و
دروست كردنی خواردن لەدوای ناشتنی مردوو بۆ خەلک بە ( النیاحە ) شیوەن حیساب دەکرد . وە
ئیمامی شافعی ( رەحمەتی خوای لێبێت ) فەرمویەتی : ( وَأَكْرَهُ الْمَأْتَمَ ، وَهِىَ
الْجَمَاعَةُ ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُمْ بُكَاءٌ ، فَإِنَّ ذَلِكَ يُجَدِّدُ الْحُزْنَ
، وَيُكَلِّفُ الْمُؤْنَةَ ) . انتهى من "الأم" (1/318) . واتە : کۆبونەوە
بۆ تەعزیە بەشتێکی باشی نازانم ؛ ئەگەر شین و رۆرۆو گریانیشی تێدانەکرێت ؛ چونکە ئەو
دانیشتن و کۆبونەوەیە خەفەت و دلگرانی نوێ دەکاتەوە ؛ وە هۆکارە بۆ بارگرانی ماددی
و مەعنەوی . ئامادەكردنی مامۆستا : ههڵگورد مصطفى گهڵاڵهيی |