فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌یی وپاداشتی پاڕانه‌وه له‌په‌روه‌ردگار گه‌وره‌یی وپاداشتی
پاڕانه‌وه له‌په‌روه‌ردگار بسْمِ اللَّهِ
الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ إِنَّ الْحَمْدَ
لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ
أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ
يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ
شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ
... باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست:
نزا‌و پاڕانه‌وه‌و هانا بردن بۆ خواى په‌روه‌ردگار فه‌زڵ و پاداشتى گه‌لێك زۆرى هه‌يه
به‌پشتيوانى خوا هه‌ندێك له فه‌زڵ و گه‌وره‌يی و پاداشتى پاڕانه‌وه باس ده‌كه‌ين.
له‌وانه... يه‌كه‌م: په‌روه‌ردگار
فه‌رمانى كردووه كه لێى بپاڕێينه‌وه. په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى:( وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ) [الأعراف] واته:
هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام له‌خواى گه‌وره بپاڕێنه‌وه. وه فه‌رموويه‌تى:
( فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ) [غافر 14] واته: ئه‌ى باوه‌ڕداران هانا بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن
و هه‌ر له‌و بپاڕێنه‌وه‌و مل كه‌چى فه‌رمانه‌كانى بن. دووه‌م: سوننه‌تى
پێغه‌مبه‌رانه: په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:
( إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِى الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا
) [الأنبياء 90] . واته: به‌ڕاستى ئه‌وان (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌رانه) چالاك و گورج و گۆڵ بوون
له ئه‌نجامدانى هه‌موو كارێكى خێردا وه نزاى بهكوڵيان ده‌كرد، به ئومێدى ڕه‌حمه‌ت
و به‌هه‌شتى ئێمه. سێ يهم: خواى
گه‌وره په‌يمانى داوه كه هه‌ركه‌سێك بپاڕێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامى ده‌داته‌وه. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:
( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا
دَعَانِ ) [البقرة 186] . واته: ئه‌ى موحه‌ممد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسياريان
لێ كردى لهربارهى منه‌وه، ئه‌وه من نزيكم لێيانهوهو وه‌ڵامى داواكارييه‌كانيان
ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان لێم بپاڕێنه‌وه‌و داوام لێبكه‌ن. چواره‌م: گه‌وره‌ترين
په‌رستش و عيبادهت پاڕانه‌وه‌يه. پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (أَفْضَل الْعِبَادَة الْدُّعَاء) صَحِيح الْجَامِع
(1122) . واته: چاكترين په‌رستش پاڕانه‌وه له په‌روه‌ردگار . پێنجه‌م: بهڕێزترين
كرده‌وه‌يه لاى په‌روه‌ردگار. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (لَيْسَ شَيْءٌ
أَكْرَمَ عَلَى اللَّهِ تَعَالَى مِنَ الدُّعَاءِ) صَحِيح الْجَامِع (5392) . واته: هيچ شتێك
نييه له‌ناو كرده‌وه‌كاندا پيرۆزترو بهڕێزتربێت لاى په‌روه‌ردگار له پاڕانه‌وه
لێى. شه‌شه‌م: هۆكاره
بۆ ڕ‌ازى بوونى په‌روه‌ردگار. پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ
لَمْ يَدْعُ اللَّهَ غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ) سِلسِلة الأخاديث الصَحِيحَة (2654)
. واته: هه‌ر باوه‌ڕدارێك له په‌روه‌ردگار نهپاڕێتهوهو واز له پاڕانه‌وه
بێنێ ئه‌وا په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سه توڕه‌يه. حه‌وته‌م: پاڕانه‌وه
هه‌مووى خێر‌و چاكه‌و به‌ره‌كه‌ته. پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَا عَلَى الأَرْضِ مُسْلِمٌ يَدْعُو اللَّهَ
بِدَعْوَةٍ إِلاَّ آتَاهُ اللَّهُ إِيَّاهَا أَوْ صَرَفَ عَنْهُ مِنَ السُّوءِ مِثْلَهَا
مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِم
مَا لَمْ يَعْجَلْ فَيَقُولُ: قَدْ دَعَوْتُ فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي) صَحِيح
الْجَامِع (5637) . واته: هيچ موسڵمانێك نييه له‌سه‌ر زه‌وى كه بپاڕێته‌وه له خواى گه‌وره‌و
داواكارييه‌كى هه‌بێت، ئه‌وا به دڵنيايى په‌روه‌ردگار پێى ده‌به‌خشێت يان له‌سه‌رى
لاى ده‌بات، به‌مه‌رجێك ئه‌و پاڕانه‌وه‌يه بۆ تاوان و خراپه‌كاری و پچڕاندنى په‌يوه‌ندى
خزمايه‌تى نه‌بێت، وه په‌له‌ش نه‌كات به‌وه‌ى كهبڵێت: به‌ڕاستى من پاڕامه‌وه‌و به‌ڵام
وه‌ڵامم نه‌درايه‌وه. هه‌شته‌م: هۆكاره
بۆ لێخۆشبوونى تاوان. پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: به‌نده‌يه‌ك
گوناهێكى ئه‌نجامداو ووتى: خوايه له گوناهه‌كه‌م خۆشبه، خواى په‌روه‌ردگاريش فه‌رمووى:
به‌نده‌كه‌م گوناهێكى ئه‌نجامداو پاشان زانيتى كه په‌روه‌ردگارێكى ههيهو له گوناه
خۆش ده‌بێت و له‌سه‌ر گوناهيش به‌نده‌كانى سزاده‌دات، پاشان دووباره گوناهێكى تر‌ى
ئهنجامدايهوهو ووتى: خوايه له‌گوناهه‌كه‌م خۆشبه، خواى په‌روه‌ردگاريش فه‌رمووى:
به‌نده‌كه‌م گوناهێكى ئه‌نجامداو پاشان زانى كه په‌روه‌ردگارێكى ههيهو له گوناه
خۆش ده‌بێت و له‌سه‌ر گوناهيش به‌نده‌كانى سزاده‌دات، پاشان سێ باره گوناهێكى تر‌ى
ئهنجامدايهوهو ووتى: خوايه له‌گوناهه‌كه‌م خۆشبه، خواى په‌روه‌ردگاريش فه‌رمووى:
به‌نده‌كه‌م گوناهێكى ئه‌نجامداو پاشان زانى كه په‌روه‌ردگارێكى ههيهو له گوناه
خۆش ده‌بێت و له‌سه‌ر گوناهيش به‌نده‌كانى سزاده‌دات، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمووى:
چى ده‌كه‌يت بيكه ئه‌وا من لێت خۆش بووم، (عَبْدُ الأَعْلَي) ده‌فه‌رمووێت: نازانم
له جارى سێ يهم دابوو يان چواره‌م كه‌فه‌رمووى: « چى ده‌كه‌يت بيكه » الْبُخَارِيُّ
(7507) . پێشه‌وا (ابْن
قَيِّم الْجَوْزِيَّة) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ش وا ناگه‌ێنێت
كه خواى گه‌وره ڕێگه به‌ئه‌نجامدانى گوناه و تاوان بدات، به‌ڵكو واده‌گه‌يه‌نێت
كه خواى گه‌وره لێى ده‌بوورێت، چونكه به‌م شێوه‌يه گوناهو تاوان ده‌كات و پاشان
په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌و ته‌وبه ده‌كات، وه خواى گه‌وره ئه‌و به‌نده‌يه‌ى تايبه‌ت
كردووه به لێبووردن، چونكه زانيويهتى كه سورنابێت له‌سه‌ر گوناهو تاوان، به‌ڵكو
هه‌ركاتێك توشى گوناهێك هات به‌په‌له ته‌وبه ده‌كات، وه ئه‌م حوكمه‌ش گشتيهو هه‌مووكه‌سێك
ده‌گرێته‌وه كه به‌م شێوهيهبێت، به‌ڵام ئه‌و به‌نده‌يه لێبوردنى بۆ بڕاوه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ك هاوهڵانى به‌در، وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ى كه. پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) مژده‌ى به‌هه‌شتى پێداون، يان پێيانى ڕاگه‌ياندووه كه خواى
گه‌وره لێيان خۆش بووه، جا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت كه ڕێگه‌ى پێدابن گوناهو تاوان
ئه‌نجام بده‌ن و واز له به‌ندايه‌تی و كاره واجبه‌كان بهێنن، به‌ڵكو ئه‌م هاوه‌ڵانه
دواى ئه‌وه‌ى مژده‌ى لێبوردنيان پێدرا زياتر له خواى گه‌وره ده‌ترسان و بهندايهتيان
بۆ ده‌كرد، هه‌روه‌ك ئه‌و (10) هاوه‌ڵه‌ى كه مژده‌ى بهههشتيان پێ‌درابوو له‌كۆتايدا...
پاڕانه‌وه چه‌ند ئه‌ده‌ب و ئاكارێكى هه‌يه كه پێويسته ئه‌و ئاكارانه‌ى تێدابێت
تاكو خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى پاڕانه‌وه‌كان بداته‌وه، ئه‌وانيش: (1) دڵسۆزى بۆ
خواى په‌روه‌ردگار (2) به‌سوپاس و ستايشى په‌روه‌ردگار ده‌ست پێبكات (3) سه‌ڵاوات دان
له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) (4) دووباره‌و سێ باره كردنه‌وه‌ى
پاڕانه‌وه (5) پاڕانه‌وه له‌كاتى خۆشی و ناخۆشيدا (6) ئاماده‌بوونى دڵ له‌كاتى پاڕانه‌وه‌دا
(7) نه‌پاڕێته‌وه له ماڵ و منداڵ و خودى خۆى (8) جگه له‌په‌روه‌ردگار داوا له كه‌سى
تر نه‌كات (9) گه‌ڕانه‌وه‌ى ماڵى سته‌م لێكراو، له‌گه‌ڵ ته‌وبه‌كردندا (10) ڕوكردن
قيبله (11) ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له پاڕانه‌وه‌دا (12) ده‌ست نوێژ شۆرين پێش پاڕانه‌وه
(13) دان نان به تاوان و داواى لێ‌خۆش بوون كردن (14) بڕوا بوون به‌وه‌ى كه په‌روه‌ردگار
وه‌ڵامى ده‌داته‌وه (15) دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو تاوان و سهرپێچيهك (16) ده‌بێت
خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاكى حه‌ڵاڵ بێت. وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ
الْعَالَمينَ وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ
عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين. ئاماده‌کردنی مامۆستا . أبُوبَكْر أحمَـد |