ئايا دووعاكانمان بۆ گيرا نابێت ؟

ئايا دووعاكانمان بۆ گيرا نابێت ؟

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله تعالى من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا من يهد الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله . صلى الله وسلم عليه وعلى آله وصحبه وسلم أجمعين .

أما بعد : فإن أصدق الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد (صلی اللە علیە وسلم) وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار .

له م سه رده مه دا چه نده ها ئيماندار ده بينيت گله يى له خۆى ده كات و زۆر كات بێتاقه ت و خه مباره ، ته نها له به ر ئه وه ى كه زۆر كات دوعا ده كات كه چى زۆربه ى دوعاكانى ياخود بگره هه مووشيان گيرا نابن ، كه چى تاكو ئێستا نازانێت شێوازى دوعاكردن و مه رجه كانى گيرابوون چى يه ؟ چونكه دوعاش عيباده ته ، هه روه كو پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) فه رموويه تى : ( الـدعاء هـو العبادة) ، حديث صححه العلامـة الألبـاني في صحيح الجـامع الصغير ، برقم : 3407 ، وفي صحيح سنن ابن مـاجة ، برقم : 3828 ، وفي صحيح سنن الترمذي برقم : 2969 ، و 3247 ، و 3372 ، وفي صحيح الترغيب والترغيب ، برقم : 1627 ). واته " دوعاكردن عيباده ته ".

بۆيه هه موو عيباده تكردنێكيش شێوازى خۆى هه يه و مه رجى تايبه تيشى هه يه ، له به ر ئه وه پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) له فه رمووده يه كدا نمونه يه كمان له بۆ ده هێنێته وه و ده فه رموێت : (ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمد يديه إلى السماء يا رب يا رب ومطعمه حرام ومشربه حرام وملبسه حرام وغذي بالحرام فأنى يستجاب لذلك).(حديث حسن ، صحيح الجامع برقم : 2744). واته " باسى كه سێك ده كات كه له سه فه ردا بێت ، پرچى شێواوو خۆڵاوى بووه و ده سته كانى هه ڵبڕيوه و ، به ئه ى په روه ردگار ئه ى په روه ردگار ده پاڕێته وه ، له كاتێكدا خواردن و خواردنه وه شى و جل و به رگه كان كه ده يپۆشێت حه رامه و هه ر به حه راميش گۆشكراوه ، چۆن وه ڵامى دوعاو پاڕانه وه ى ئه و كه سه ده درێته وه ".

هه روه ها پرسيار له ئيبراهيمى كوڕى ئه دهه م (ڕه حمه تى خواى لێبێت)كرا ،(وقد قيل لإبراهيم بن آدهم ما بالنا ندعو فلا يستجاب لنا ؟ قال لأن قلوبكم قد ماتت. قالوا وما الذي أماتها؟ قال عشر خصال قالوا وما هي؟ قال عرفتم حق الله ولم تطيعوه، وعرفتم حق الرسول ولم تتبعوا سنته، وعرفتم القرآن ولم تعملوا به، واكلتم نعم الله فلم تؤدوا شكرها، وعرفتم الجنة فلم تطلبوها، وعرفتم النار فلم تهربوا منها، وعرفتم الشيطان فلم تحاربوه ووافقتموه، وعرفتم الموت فلم تستعدوا له، ودفنتم الاموات ولم تعتبروا، وتركتم عيوبكم وأشتغلتم بعيوب الناس فأسخطتم ربكم وخالقكم فكيف يستجيب الله بعد ذلك لدعائكم.). واته " بۆچى دوعا ده كه ين كه چى دوعاكانمان وه ڵام نادرێته وه ؟ ئه ويش پێى فه رموون : ئێوه دڵه كانتان مردووه . ئه وانيش پێيان فه رموو : چى واى له دڵه كانمان كردووه كه بمرێت ؟ ئيبراهيمى كوڕى ئه دهه ميشى پێى فه رموون : (10) شت هه يه واى له دڵه كانتان كردووه كه بمرێت ، ئه وانيش گوتيان : ئه و ده شته چى يه بۆمانى بخه ڕوو ؟ ئيبراهيمى كوڕى ئه دهه ميش پێى فه رموون : ( مافه كانى خواى گه وره تان زانى و گوێڕايه ڵيتان نه كرد ، وه مافه كانى پێغه مبه رى خواشتنان زانى و شوێنى سوننه ته كه ى نه كه وتن ، وه قورئانتان ده زانى و كارتان پێ نه كرد ، وه له سه ر نيعمه ته كانى خواى گه وره ده ژيان كه چى شوكرتان نه كرد ، وه ده تانزانى به هه شت چى يه و داواشتان نه كرد ، وه جه هه ننه ميشتان ده ناسى و لێى دوور نه كه وتنه وه ، وه شه يتانيشتان ده ناسى و دژايه تيتان نه كردو له به رامبه ريشدا گوێڕايه ڵيتان ده كرد ، وه ده تانزانى مردن چى يه و خۆتان له بۆ ئاماده نه كرد ، وه مردووشتان له گۆڕ ده ناو هيچ عيبره تتان لێ وه رنه ده گرت ، وه ئه و هه موو عه يب و كه م و كوڕيه شتان هه بوو كه چى هه رده م خه ريكى عه يب و عارو كه م و كوڕى خه ڵكى بوون ، له به ر هه موو ئه مانه ش په روه ردگارتان كه ئێوه ى به دى هێناوه لێتان توڕه بوو ، بۆيه دواى هه موو ئه مانه خواى گه وره چۆن دوعاكانتان لێ وه رده گرێت ؟."

كه واته برا ئازيزه كانم ، خوشكه به ڕێزه كانم ، دوعاكردن مه رجى تايبه تى خۆى هه يه ، له به ر ئه وه ده بێت دووربكه ويته وه له و شتانه ى كه وات لێ ده كه ن دوعاكانت گيرا نه بێت ، ئه وانيش :

يه كه م : خواردن و خواردنه وه و له به ركردنى شتى حه رام و قه ده غه كراو.

دووه م : په له كردن له وه ڵامدانه وه ى دوعاكانت.

سێهه م : قسه نه كردن و پچڕانى په يوه ندى خزمايه تى و دۆستايه تى .

چواره م : ناوه ڕۆكى وته كانت له كاتى دوعاكردندا نابێت شتى ناشه رعى و خراپه ى تێدا بێت.

پێنجه م : به كارهێنانى وه سيله ى قه ده غه كراو ، وه كو پشت به ستن به كه سى مردوو.

شه شه م : دووركه وتنه وه له سوننه ته كانى پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم).

حه وته م : بێئاگايى دڵ له و شتانه ى كه زمانى ده يڵێت.

هه شته م : ده بيت له دوعاكانماندا شوكرو ستايشى خواى په روه ردگار بكه ين و پاشان صه لاوات له سه ر پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) بده ين بۆئه وه ى دوعاكانمان گيرا بێت . هه روه ها زۆر كات هه يه مرۆڤ ئازاده و ده توانێت دوعاى تێدا بكات ، به ڵام له ناو ئه و هه موو كاتانه شدا هه نێك كاتى تايبه تى هه يه كه پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) باسى كردووه كه دوعاى تێدا گيرا ده بێت به پشتيوانى په روه ردگار ، ئه وانيش : (له كاتى سوژده بردندا ، له كاتى سێ به شى كۆتايى شه ودا ، له كاتى ڕۆژوو شكاندن ، له كاتى شه وى قه در ، له ڕۆژى عه ره فه ، له ڕۆژى هه ينى ، له كاتى باران بارين ، له كاتى سه فه ركردن ، له كاتى ڕووبه ڕوو بونه وه ى جه يشى ئيمانداران له گه ڵ بێباوه ڕان ، له نێوان بانگ و قامه تدا ، له كاتى نه خۆشيدا). بۆيه ئيمانداران هه ميشه هه وڵ بده ين دوور بكه وينه وه له و ڕێگايانه ى كه ده بنه هۆى گيرا نه بوونى دوعاكانمان ، وه ده ست به دوعاكردن بكه ين له و كاتانه ى كه دوعاى تێدا گيرا ده بێت ، به ڵكو خواى په روه ردگار به ڕه حم و ميهره بانى خۆى دوعاكانمان گيرا بكات ، إنه ولي ذلك والقادر عليه.

(ئامادەکردنی مامۆستا هيوا زيره ك)