فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
ئایە حیکمەت لە کوشتنی ئەوجۆرە گیانلەبەرانە چیە کە بە ( فاسق ) ناویان هاتووە ؟ ئایە حیکمەت لە
کوشتنی ئەوجۆرە گیانلەبەرانە چیە کە بە ( فاسق ) ناویان هاتووە ؟ کە بریتین لە ( - مار - دووپشک - قەلی بەڵەک واتە ئەو قەڵەی
رەنگی سپی لە پشتی یان لەسینگیدا هەیە - مشک - سەگی هار - ئەو باڵندەیەی خواردن و شتی
خەڵک دەڕفێنێت - ) ................. لەکاتێکدا خوای گەورە ئەو گیانلەبەرانەی دروست
کردووە ؟ پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( خَمْسٌ فَوَاسِقُ يُقْتَلْنَ فِى الْحِلِّ وَالْحَرَمِ
الْحَيَّةُ وَالْغُرَابُ الْأَبْقَعُ وَالْفَارَةُ وَالْكَلْبُ الْعَقُورُ وَالْحُدَيَّا
) صحيح الجامع : 3244 . واتە : پێنج گیانلەبەر هەن ( فاسقن ) واتە : زیانبەخشن ؛ ئەمانە کوشتنیان دروستە و حەڵاڵە ئەگەر ئینسان لەکاتی ئیحرامیشدابێت لەحەج و عومرە یان لەغەیری
ئیحرام دەتوانێت بیانکوژێت و دروستە ؛ کەبریتین لەمانە : ( مار ) بەهەموو جۆرەکانیەوە
؛ وە لەفەرمودەیەکی تردا ناوی ( دووپشکیش ) هاتووە ؛ وە ( قەڵەرەشی بەڵەک ) واتە ئەو
قەڵەی رەنگی سپی لە پشتی یان لەسینگیدا هەیە ؛ وە ( مشک ) ؛ وە ( سەگی در و هار ) ؛
وە ئەو ( باڵندەیەی خواردن و شتی خەڵک ) دەرفێنێت . - حیکمەت لە کوشتنی
ئەوجۆرە گیانلەبەرانە چیە لەکاتێکدا خوای گەورە دروستی کردوون ؟ وەڵام : ١- پێویستە ئینسانی
باوەردار بزانێت کەوا خوای گەورە ( دانا و زانایە ) هیچ شتێک بەبێ سوود و بەبێ هۆ دروست
ناکات ؛ جا بۆیە هەرکاتێک باوەڕدار حیکمەتی شتێکی نەزانی ئەوە نابێت گومانی خراپ بەخوای
گەورە بەرێت و قسەیەک بکات بەتاوان و زەرەر لەسەری حیساب بێت و لەرۆژی دواییدا لێپێچینەوەی
سەختی لەگەڵدا بکرێت . ٢- دروستکردنی
ئەم گیانلەبەرە زیانبەخشانە لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئەوەیە بەندەکانی پێ تاقی بکاتەوە
و پاداشت بەوکەسانە ببەخشێت کاتێک یەکێک لەم ئاژەلانە زیانی پێ دەگەیەنێت ؛ وە بۆ ئەوەی
ئازایەتی ئەوکەسانەش دەربخات و پاداشتی خێریان پێ ببەخشێت کاتێک هەلدەستێت بەکوشتنی
یەکێک لەم گیانلەبەرە زیانبەخشانە . ٣- وە حیکمەتی
تریان ئەوەیە بۆ ئەوەی دەرکەوێت کێ باوەرداری راستەقینەیە و رازیه بەکار و قەدەری خوا
وە کێ لەباوەرەکەی گوماناویە و نارازی و رەخنە گرە لەکارەکانی خوا . ٤- وە بۆ ئەوەی
لاوازی ئینسان دەرکەوێت و خۆی بە کەسێکی خۆ بەزلزان نەزانێت کاتێک یەکێک لەو گیانلەبەرانەی
زیانی پێ دەگەیەنێت و بێ دەسەلات و بێ توانای دەکات . ٥- وە بە بینی
ئەو گیانلەبەرە زیانبەخشانە زیاتر نیعەمەتەکانی خوای گەورەمان بۆ دەردەکەوێت کە چەندین
گیانلەبەری تری بۆ ژێربار کردووین و پێویستە بەردەوام شوکر و سوپاسی خوای لەسەر بکەین
و ناشکوری خوا نەکەین . ٦- زۆرێک لەو گیانلەبەرە
زیانبەخشانە خۆراکی گیانلەبەرە بەسودەکانن . ٧- لەکۆتاییدا
دەڵێم هیچ دروست کراوێک نیە بەبێ سوود و بەبێ حیکمەت دروست کرابێت هەرچی هەبێت بۆ ئێمە
ئیمتیحان و تاقی کردنەوەیە و ئەوەندەی لەگوێڕایەڵێ خوای گەورە دابین ئەوە سودمەندی
دونیا و قیامەت دەبین و لە فێل و تەڵەکانی شەیتان پارێزراو دەبین . نوسین و ئامادةكردنى : مامؤستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی . |