فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خوا پەرستی دەبێت بەگوێرەی بەڵگەی ( قورئان و سوننەت ) بێت . نەك بەگوێرەی لاسایی کردنەوەی ( باوك و باپیران ) بەبێ بەڵگە . خوا پەرستی دەبێت
بەگوێرەی بەڵگەی ( قورئان و سوننەت ) بێت . نەك بەگوێرەی لاسایی
کردنەوەی ( باوك و باپیران ) بەبێ بەڵگە . کەسانێك هەن کاتێك
پێیان دەوترێت ئەوکارە بە بەڵگەی قورئان و سونەت شیرکە یان بیدعەیە یان حەرامە یەکسەر
رەتی دەکەنەوە و دەڵێن ئێمە ئەو شتەمان لەباوك و باپیرانەوە نەبیستوە و باوەری پێ ناکەین
! ئەو جۆرە کەسانە
لەهەموو سەردەمێکدا هەبوونە و رەتی بانگەوازی حەقیان کردووە و بە پێغەمبەران و شوێن
کەوتوانیان وتووە ئەوەی ئێوە باسی دەکەن لەباوک و باپیرانمان نەبیستووە بۆیە ئێمە تەنها
لەسەر ئەو رێبازە دەرۆین کە باوک و باپیرانمان لەسەری بووە و باوەرتان پێ ناکەین ! بۆیە ئامۆژگاریم
بۆ ئەو جۆرە کەسانە ئەوەیە کەوا پێویستە بزانن ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بیرکردنەوەیەکی
هەڵەیە و لەڕێگەی شەیتانەوەیە و شەیتان دەیەوێت بەوگومان و لێکدانەوە هەڵەیە خەڵگی
گومڕا بکات و لەگەڵ خۆیان ببات بۆ دۆزەخ . خوای گەورە فەرمویەتی
: ( وَكَذَٰلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ فِى قَرْيَةٍ مِنْ نَذِيرٍ إِلَّا قَالَ
مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَيٰ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَيٰ آثَارِهِمْ
مُقْتَدُونَ ) . (الزخرف :٢٣) . واتە : هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان لەپێش تۆدا بۆ هیچ شارێك نه‌ناردووه ، که خۆشگوزه‌رانه‌کان
نه‌یانوتبێت : ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون ، بێگومان
ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و لەسەر رێبازی ئەوان دەرۆین . وە فەرمویەتی
: ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَيٰ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ
قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا
يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ ) . (المائدة :١٠٤) . واتە : کاتێ پێ
یان بووترێ وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه که خوا ناردویه‌تیه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) ؛ ده‌ڵێن به‌سمانه ئه‌و ( ئاینه‌ی ) که باوك و باپیرانمان
له‌سه‌ری بوون ؛ ئایا ئه‌گه‌ر باوک و باپیرانیان هیچ شتێکیشیان نه‌زانیبێ و گومڕابووبن
ئەوە هەردەبێت شوێنیان بکەون ؟! وە فەرمویەتی
: ( قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا وَتَكُونَ
لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِى الْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ ) . (يونس
:٧٨) . واتە : (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) بە پێغەمبەر موسایان وت : باشه تۆ بۆ ئه‌وه
هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری
بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری
و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین
!! وە فەرمویەتی
: ( إذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا هَٰذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِى أَنْتُمْ لَهَا
عَاكِفُونَ ( ٥٢) قَالُوا وَجَدْنَا آبَاءَنَا لَهَا عَابِدِينَ ) . (الأنبياء :
٥٢ - ٥٣) . واتە : کاتێک پێغەمبەر ابراهیم ( عليه الصلاة والسلام ) به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت : ئه‌م بتانه چیه
ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن ؟! له‌وه‌ڵامدا ( ته‌نها به‌ڵگه‌یان
ئه‌وه بوو ) دەیان وت : ئێمه باو‌و باپیرانمان بینیووه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه بۆیە
ئێمەش وادەکەین ! لەکۆتاییدا دەڵێم
موسڵمانی ڕاستەقینە ئەوەیە هەرکاتێک بەڵگەیەکی پێ گەییشت لە قورئان و فەرمودەی صحیح
ئەوە دەبێت ملکەچ بێت و بڵێت : (سمعنا و أطعنا ) . واتە : بیستمان و گوێڕایه‌ڵین ؛
خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى
اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا
ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) . (النور :٥١) . واتە : قسەی باوەڕداران
کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا
ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن : بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع ،
هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو . وصلى الله على
نبينا محمد و على آله و صحبه وسلم . نوسین و ئامادەکردنی : مامؤستا هەڵگورد
مصطفى گەلاڵەیی . |