فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
ناسینی پەروەردگارمان ( الله ) جل جلاله ((
ناسینی پەروەردگارمان ( الله ) جل جلاله )) ١- خوا دروستکاری
هەموو شتێکە . ٢- خوا رۆزی دەری
هەموو شتێکە . ٣- خوا پەروەردگاری
هەموو شتێکە . ٤- خوا بینەری
هەموو شتێکە . ٥- خوا بیسەری
هەموو شتێکە . ٦- خوا زانستی
بەهەموو شتێکە . ٧- خوا توانا و
دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکە . ٨- خوا چاودێری
هەموو شتێکە . ٩- خوا ژیێینەری
هەموو شتێکە . ١٠- خوا مرێنەری
هەموو شتێکە . ١١- خوا کار لەجێیە
و شارەزای هەموو شتێکە . ١٢- خوا لەکەس
نەبووە و کەسیشی لێ نەبووە . ١٣- خوا بەردەوام
زیندووە و نامرێت . ١٤- خوا تەنهایە
و شەرێک و هاوەڵی نیە . ١٥- خوا بەخشندە
و میهرەبانە . ١٦- خوا لێبوردەی
تەوبە کارانە . ١٧- خوا سزادەری
بێ باوەر و تاوانکارانە . ١٨- خوا دادپەروەر
و دوور لەستەمە . ١٩- خوا بێ پێویستە
لە هەموو شتێک . ٢٠ - خوا هیدایەت
دەری کەسانی شاییستەیە . ٢١- خوا لەناوبەری
ستەمکار و بێ باوەرانە . ٢٢- خوا سەرخەری
باوەردار و تەقوادارانە . ٢٣- خوا لەهەموو
شتێک گەورە ترە . ٢٤- خوا بەسەبر
و ئارام و بێ پەلەیە . ٢٥- خوا لەهەموو
شتێک بەرز و بلیند ترە . ٢٦- خوا پارێزەری
هەموو ئەوشتانەیە کە شاییستەی پاراستن بێت . ٢٧- خوا زۆر چاکە
کارە و چاکەکانی لەژمار نایەت . ٢٨- خوا زیندوو
کەرەوەی بەندەکانیەتی لەرۆژی دوایی . ٢٩- خوا لەسەرەتای
هەموو شتێک هەبوە و هیچ شتێک لەپێش ئەوەوە نەبوە و کۆتایی هەموو شتێکیشە و هیچ شتێک
لەدوای ئەو نیە و بەردەوام دەمێنێت . ٣٠- خوا پەرستراوی
حەقە و تەنها ئەو شاییستەی پەرستنە بەبێ شەریک بۆ دانان . نوسین و ئامادەکردنی : مامؤستا هەڵگورد
مصطفى گەلاڵەیی . ٢٠
/ جمادی الاولى / ١٤٣٨ کۆچی . ١٧ / ٢ / ٢٠١٧
م . |