فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوانى خيانه‌ت كردن تاوانى خيانه‌ت
كردن بسم الله الرحمن
الرحيم الحمد لله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين . خيانه‌ت بريتييه له ناپاكى كردن لهوئهركهى
له‌سه‌ر شانيهتى بۆنمونه له‌وانه ناپاكى كردن له پاراستنى ئه‌مانه‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به سيفه‌تى دووڕووه‌كان فه‌رموويه‌تى : نيشانه‌ى
كه‌سى دووڕوو سێ شته ، يه‌كه‌م : له‌كاتى قسه‌كردنيدا درۆ ده‌كات ، دووه‌م : كاتێك
به‌ڵێنيدا به‌ڵێنه‌كه‌ى ناباته سه‌ر ، سێ يهم : له‌كاتى سپاردنى ئه‌مانه‌تدا ناپاكى
ده‌كات و نايپارێزێت . خيانه‌ت و ناپاكى
چه‌ند جۆرێكى هه‌يه 1_ ناپاكى له
بيروباوه‌ڕ و په‌رستشدا : بۆ باوه‌ڕدار درووست نييه ناپاكى بكات لهبيروباوهڕيدا
نابێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك شه‌ريك بۆ خوا دابنێت شتێكى تر له‌گه‌ڵ خوا بپه‌رستێت ، وهدرووست
نييه ناپاكى لهپهرستشهكاندا بكات وه‌كو ده‌ست و نوێژگرتن و نوێژكرن و زه‌كات دان
و باقى په‌رستشه‌كانى تر . 2_ ناپاكى له
شه‌ره‌ف ناموسدا : بۆ باوه‌ڕدار درووست نييه ناپاكى له‌گه‌ڵا ناموس و ئافره‌تى خه‌ڵك
بكات ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : (ولا تقربوا الزنا إنه كان فاحشة وساء سبيلا) الإسرا‌ء-32
. واته : هه‌رگيز نزيكى زينا مه‌كه‌ون ، چونكه ئه‌و كاره گوناه و تاوان و رێچكه‌يه‌كى
زۆر خراپ و هه‌ڵه‌يه . 3_ ناپاكى كردن
لهسهيركردنى حه‌ڕامدا : خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( يعلم خائنة الأعيون وما نخفى
الصدور) غافر-19 . واته : خوا زانيارى هه‌يه و ئاگاى له‌و چاوانهيه كه خيانه‌ت ده‌كات و سه‌يرى
ناموسى خه‌ڵك ده‌كات وهئاگاى له‌گشت ئه‌و شتانه‌شه كه له‌ناو سينهكاندا شاراوه‌يه
. 4_ ناپاكى كردن
لهكهسايهتى و ئه‌مانه‌تدا : درووست نييه باوه‌ڕدار به‌ده‌ست و زمانى ئه‌زيه‌تى
به‌رامبه‌رى بدات و ناره‌حه‌تى بكات ، يان ماڵ و سامانى داگير بكات يان نهيپارێزێت
و بيفهوتێنێت . 5_ خيانه‌ت و ناپاكى
كردن له برايهتيدا: موسڵمان براى موسڵمانه پێويسته مافه‌كانى نێوانيان جێ به‌جێ
بكه‌ن و يارمه‌تى يه‌كتر بده‌ن و ره‌حم و بهزهييان بۆ يه‌ك هه‌بێت و مافه‌كانى يه‌كتر
پێشێل نه‌كه‌ن و سته‌م له‌يه‌كتر نه‌كه‌ن. 6_ ناپاكى كردن
له كڕين و فرۆشتندا : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) جارێكيان به‌لاى گه‌نم
فرۆشێكدا تێپه‌ڕى و ده‌ستى خسته ناو گه‌نمه‌كه و په‌نجه‌كانى گهيشت به تهڕێتى
، به‌خاوه‌نى گه‌نمه‌كه‌ى فه‌رموو ئه‌م تهڕێتييه چييه ؟ پياوه‌كه وتى ئاوى بارانى
به‌ر كه‌وتووه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) پێى فه‌رموو : كهوايه بۆ گه‌نمه
تهڕهت نه‌خستۆته سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بيبينێت ، هه‌ر كه‌سێ ناپاكيمان له‌گه‌ڵدا
بكات له‌ئێمه نييه . 7_ ناپاكى كردن
به‌رامبه‌ر به وڵات : بۆ هيچ كه‌سێك درووست نييه خيانه‌ت لهوڵاتهكهى بكات و يارمه‌تى
دوژمنانى وڵاته‌كه‌ى بدات . 8_ ناپاكى كردن
لهبهڵێندا : هه‌ركه‌سێك پهيمان و به‌ڵێنى به‌كه‌سێكدا واجبه به‌جێى بگه‌يه‌نێت
و هه‌ڵى نهوهشێنێتهوه ، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ڵێن له نيشانه‌ى دووڕووه‌كانه
. 9_ ناپاكى كردن
لههاوسهرێتيدا : درووست نييه بۆ پياو يان بۆ ئافره‌ت ناپاكى به‌رامبه‌ر يه‌كتر بكه‌ن
و شه‌ره‌ف و ناموسى يه‌كتر نه‌پارێزن ، ده‌بێت زۆر وريا بن و خۆيان له سەيركردنى حه‌ڕام
و په‌يوه‌ندى ناشه‌رعى و به‌د ره‌وشتى بپارێزن چونكه زۆر گوناهبار ده‌بن و زه‌ره‌رمه‌ندى
دونياو قيامه ت ده‌بن . 10_ ناپاكى كردن
له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا : دايكان و باوكان به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵهكانياندا
بۆيه ده‌بێت زۆر به‌ڕێك و پێكى منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده بكه‌ن و له‌گشت خراپه‌يه‌ك
بيانپارێزن و ئامۆژگارى خێريان به‌كه‌ن . وصلى الله على
نبينا محمد وعلى آله وصحبة وسلم كۆكردنهوهوئامادهكردنى مامۆستا هەلگورد مصطفى گه‌ڵاڵى 23/جماد الأول/1438 - 20/2/2017 |