پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بناسە وەک ئەوەی کە بیبینی

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بناسە وەک ئەوەی کە بیبینی

- پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) لەهەموو کەسێک جوانتر و رەوشت بەرزتر بوو ؛ بەژن و باڵای نەزۆر درێژ بوو وە نەزۆر کورت بوو بەڵکو مام ناوەند بوو .

- کەسێکی چوارشانە بوو و نێوان شانەکانی لێک دوور بوو ؛ قژی هەندێک جار دەگەییشتە ئاستی نەرمەی گوێچکەکانی .

- سەر و دەست و پێیەکانی گەورە بوون ؛ نیشانەی زۆری ئەقڵ و هێز و توانای بوو .

- لەکاتی رۆییشتنیدا زۆر بەچوستو چالاکی دەرۆییشت و قاچەکانی لەزەوی بەرز دەکردووە و وەکو ئەوە وابوو لەشوێنێکی بەرز بێتەوە خوارەوە .

- بەرراء ( رەزای خوای لێبێت ) فەرمویەتی : هیچ کەسێکم نەبینیوە لەپێغەمبەری خوا( صلى الله علیه وسلم ) باشتر و جوانتربێت .

- عەلی رەزای خوای لێ بێت فەرمویەتی : هیچ کەسێکم لەپێش پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) نەبینیوە وە لەدوایشم نەبینیوە هاوشێوەی پێغەمبەری خوا بێت ( صلى الله علیه وسلم ).

- روخساری وەکو خۆر و مانگ وابوو ؛ خڕو بازنەیی بوو و لەجوانیا دەدرەوشایەوە .

- چاوەکانی گەورە و رەش و جوان بوون .

- کاتێک هەواڵێکی خۆشی زانیبوایە روخساری وەکو مانگ دەدرەوشایەوە .

- رەنگی سپی بوو و سووری تێکەڵ بوو .

- لەکاتی هاتنی هەر لەدوورەوە بە بۆنی خۆش دەناسرایەوە .

- پێ نەدەکەنی بەزەردەخەنەیی نەبێت .

- قسەکانی زۆر روون و ئاشکرا بوون و هەموو کەسێک لەقسەکانی حاڵی دەبوو .

- لەکاتی رۆییشتنیدا ئاوڕی بەدوای خۆیدا نەدەدایەوە .

- ڕەفتار و رەوشتی بەگوێرەی قورئانی پیرۆز بوو .

- سەلامی لەمنداڵان دەکرد و دەستی بەسەر سەری دادەهێنان .

- لەهەموو خەلکی بە بەزەیی تربوو بەرامبەر بە مال و منداڵ .

- کەسێکی بێ فیز بوو و لەسەر زەوی دادەنیشت و لەسەر زەوی نانی دەخوارد .

- زۆر سەخی و بەخشندە بوو ؛ بەشێوەیەک ماڵی دەبەخشی هیچ ترسی هەژار بوونی نەبوو .

- لەهەموو خەڵکی باشتر و بەخشندە تر و ئازا تر بوو .

- رق لێ گیراوترین رەوشت لەلای درۆکردن بوو .

- کەسێکی زۆر بەشەرم و حەیا بوو .

- هەرگیز بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە و زۆر لێ بووردەبوو .

- زۆر حەزی لەخواردنی حەلوا و هەنگوین بوو .

- بۆنی ئارەقەی لەبۆنی میسک خۆشتر بوو .

- رەنگی موەکانی سەر و ریشی رەش بوو تەنها چەند داوە مویەکی لێ سپی ببوو کە نەدەگەیشتە ٢٠ داوە موو .

- ریشێکی گەورە و چڕ و پڕی هەبوو .

- نیشانەی مۆری پێغەمبەرایەتی لەپشتی هەبوو لەسەر شانی چەپی بوو بەئەندازەی هێڵکەی کۆترێک وابوو .

تێبینی : گشتی لەفەرمودە سەحیحەکان وەرگیراوە .

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .