له‌چ كاتێكدا دروسته‌ یان رِێپێدراوه‌ كورِ له‌گه‌ڵ كچدا قسه‌بكات له‌ جامیعه‌دا؟؟

ده قی پرسیار: له چ كاتێكدا دروسته یان رِێپێدراوه كورِ له گه ڵ كچدا قسه بكات له جامیعه دا؟؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: بێگومان قسه كردنى كورِوكچ له زانكۆدا بێت یان هه رشوێنێكى تر كارێكى ناشه رعى و نادروسته ، چونكه پێغه مبه رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده فه رموێت (لایحلون لرجل بأمراة إلا كان ثالثهما الشیطان ) الصحیحة (430). واته ( هیچ پیاوێك نییه كه له گه ڵ ئافره تێكدا ته نها بێته وه ئیلا سێیه میان شه یتانه ). ئه م فه رمووده یه رِێگرى له گفتوگۆى نێوان كورِو كچ ده كات كه به یه كه وه بن به ته نها). ئایا هیچ كه سێكى خاوه ن حه یاو غیره ت قه بوڵى ده كات كه كچه كه ى له زانكۆدا یان له هه رجێگایه كى تردا كه له گه ڵ كورِى بێگانه ونامه حره مدا قسه بكات؟؟ بێگومان نه خێرقه بوڵى ناكات ، كه واته مادام تۆ ئه مه قه بوڵ ناكه یت وگه ر كچه كه شت ئه نجامى بدات ئه وه به ناپاكى له قه ڵه مى ده ده یت ، ئه وه بێگومان به كه خه ڵكى به حه یاش ئه مه له تۆ قه بوڵ ناكات پێغه مبه رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده فه رموێت ( ....والإثم ماحاك فی صدرك وكرهت ان یطلع علیه الناس ) رواه مسلم، واتا ( خراپه و گوناه وتاوان ئه وه یه كه له دڵتدا ده یشاریته وه و پێشت ناخۆشه كه خه ڵكى پێى بزانێت ، ئایا كچ وكورِ كاتێك قسه یه به یه كه وه ده كه ن پێیان ناخۆشه كه خه ڵكى پێیان بزانێت ؟ بێگومان نه خێر كه واته گوناه وتاوانه ، بۆیه براكه م خۆت ببارێزه چونكه فیتنه ى ئافره ت بۆ پیاوان ترسناك ترین فیتنه یه وه ك پێغه مبه ر hده فه رموێ: « مَا تَرَكْتُ بَعْدِى فِتْنَه ً أَضَرَّ عَلى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ » واتا (جێم نه هێشتووه له دواى خۆم فیتنه یه ك كه دژوارترین فیتنه بێت بۆسه رپیاوان وه ك له فیتنه ى ئافره ت )).. بۆیه خوشكان وبرایانى ئازیزم خۆتان بپارێزن له تاوان وسه رپێچى خوا تاخواى گه وره هه میشه پشت وپه نا وسه رخه رتان بێت له هه مووكارووبارێكى ژیانتاندا...

وه ڵام دانه وه ی پرسیار مامۆستا عوبێد)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~