دەمەوێ تۆبەیەكی نەسوح بكەم چی بكەم باشه ؟ چۆن خۆم له گوناهـو تاوان ڕابگرم ؟ سوپاستان دەكەم بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەكەم

ده قی پرسیار: دەمەوێ تۆبەیەكی نەسوح بكەم چی بكەم باشه ؟ چۆن خۆم له گوناهـو تاوان ڕابگرم ؟ سوپاستان دەكەم بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەكەم


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم

وه ڵامی پرسیار: براكەم دەبێ پێش هەموشتێ ئەو كەسەی دەیەوێ تەوبە بكات دەبێ ڕچاوی چەن مەرجێك بكات تاكو خودای گەورە لە تاوانەكەی خۆشبێت وە تەوبەكەی لێ وەرگرێ:

1-دەبێ دەست بەجێ دەست لەو تاوانە هەڵگری که پێشترئه نجامی ده دا.

2-سوربون لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانی لەو جۆرە، واتا جارێکی تر نەگەڕێتەوە بۆتاوانی وا كە تەوبەی لێ دەكەی.

3-پەشیمان بونەوە لەو تاوانەی كردوتە چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: (( الندم توبة )) رواه الحاكم وابن ماجه ... واتە تەوبە پەشیمان بونەوەیە لەو تاوانە.

ئەم مەرجەیان ، ئەگەر هاتو ئەو تاوانەی كردوتە پەیوەست بوو بە ماڤی مرۆڤێكەوە وەك ئەوەی ناڕەوایانە لەكەسێكت دابێ ، یاخود ماڵی كەسێكت بەستەم بردبێ یان زەوتت كردبێت یان بەدزین بردبیتت، ئەوە بێ گومان لەگەڵ ئەو سێ مەرجەی سەرەوە دەبێ ئەم مەرجەش بەجێ بێنێ حەقی ئەو كەسە بگێڕێنیتەوە یان دەبێ دڵی ڕازی بکه یت و گەردنی خۆی پێ ئازابکه یت ، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: « مَنْ كَانَتْ عِنْدَهُ مَظْلَمَةٌ لأَخِيهِ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهَا ، فَإِنَّهُ لَيْسَ ثَمَّ دِينَارٌ وَلاَ دِرْهَمٌ مِنْ قَبْلِ أَنْ يُؤْخَذَ لأَخِيهِ مِنْ حَسَنَاتِهِ ، فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ أَخِيهِ ، فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ » . رواه البخاري وە دەبێت ئەو تەوبە كردنە بەر لەوەی كە رووح بگاتە گەرو پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: «إن الله يقبل توبة العبد ما لم يغرغر« رواه الترمذي وقال حديث حسن ..
وە دەبێت ئەو تەوبە كردنە بەر لەو خۆر هەلاتنبێ لە خۆر ئاواوە.

جابراكەم ساتێ زوتر دەس لەتاوان هەڵگری باشترە خودا تەوبەو ئیستغفار لەهەمو لایەكمان قەبولكات.

(وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا کامه ران خالد ژماره ی موبایل (07701495535)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~