ده قی پرسیار/ ئایا جیاوازی لەنێوان واجب وفەرز دا چی یە؟
`
~~~~~~~~~~~~~~~
بسم الله الرحمن الرحيم.
الحمدالله الصلاة والسلام على رسول الله وبعد.
وه ڵامی پرسیار: برایانی موسڵمان ،خوشكانی ئیماندار:جمهوری زانایانی أصولی فقه دەفەرموون هەردووكیان یەكن تەنها لەلای
حەنەفیەكان جیاوازی هەیە وە ئەم پرسیارە لە شێخ ابن باز كراوە – ڕەحمەتی خوای لێ بێت- دەفەرموێت: [الفرض والواجب شئ واحد وهو الذى يستحق الثواب فعله ويستحق العقاب تاركه يقال له الفرض ويقال له الواجب ولكن بعض أهل العلم يستعمل الفرض فيها قامت الأدلة القوية على وجوبه وماكانت أدلته أضعف من ذلك يسمونه واجباً،وإلا فالأصل الذي عليه أهل العلم أن الفرض والواجب شئ واحد فيقال لصلاة فرض ويقال له واجب] واتە:فەرز و واجب یەك شتن ،ئەوەی ئەنجامی بدات شایەنی پاداشتە وەئەوەی ئەنجامی نەدات شایەنی سزایە،هەیە دەڵێت فەرز وەهەیە دەڵێت واجب،وە ئەوەی زانایان ووشەی فەرزی بۆ بەكاردەهێنن ئەوبەڵگانەی كەلەسەری هاتوون لەقورئان وسونەت بەهێزترن وە ئەو بەڵگانەی كەلاوازترن ووشەی واجب بەكاردەهێنرێت ،بەڵام ئەصڵ ئەوەیە لەلای زانایان كە فەرز و واجب شتێكن وەكو بەنوێژ دەگوترێت فەرز وە پێ ی دەگوترێت واجب ، رۆژوو
وە زەكات وە حەج لەكاتی توانادا بەهەمان شێوەن.
وە شێخ اڵالبانی
– ڕەحمەتی خوای لێ بێت- دەفەرموێت : [ التفريق بين واجب و الفرض الاصطلاح حادث لا دليل عليه ]تلخيص صفة الصلاة النبى. واتە : جیاوازی كردن لە نێوان فەرز و واجب زاراوەیەكی داهێنراوە و هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نیە.وە هەندێك لە زانایان دەفەرموون جیاوازی یەكە جیاوازی یەكی (لفچ)یە لەگەڵ حەنەفیەكان ، وە دەبێت ئەوەش
بزانین كە حەنەفیەكان هیچ نووسراو(تصنیف)ێكیان نەبووە لە (أصول فقه) ، وە بەنیسبەت پێناسەی ( ثواب و عقاب ) هەندێك لە زانایان دەفەرموون ئەو پێناسەیە تێبینی لەسەر هەیە (ملحوظ)ە ،وە دەكرێت بەندەكان واجبێك ئەنجام بدەن بەڵام هیچ پاداشتێك وەرنەگرێت ،هەروەكو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : [ من أتى عرافاً فسأله عن شىء لم تقبل له الصلاة الأربعين يوماً ]رواة مسلم . واتە : هەركەسێك چووە لای ساحیرێك (فاڵچی) و پرسیاری لێ ی كرد ئەوە نوێژەكانی قبوڵ ناكرێت چل رۆژ.
لێرەدا مەبەستی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەوەیە كە باوەری پێ نەكات و بەدرۆی بزانێت ،چونكە فەرموودەی ترمان هەیە كەپێغەمبەری خوا فەرموویەتی : [ من أتى عرافاً أو كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد ]
ئەوەی باوەری پێ بكات ئەوە كافر وبێ باوەرە ( پەنا بەخوا )،جالێرەدا مەبەستمان ئەوەیە ئەوكەسەی دەچێتە لای فاڵچی ئەو كەسە نوێژی لێ قبوڵ ناكرێت بۆ ماوەی چل رۆژ ،بەڵام هەموو فقها و لەسەر ئەوەن كە نوێژەكەی پاداشت نادرێتەوە واجبەكەش لەسەری لاچووە،وە مەبەستیش لەو فەرموودەیەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)
ئەوەیە كە پاداشت نادرێتەوە ، ابن قدامە دەفەرموێت:
واجب ئەوشتەیە
كە وەعدی پێدراوە ئەگەر تەركی بكەیت ئەوە تووشی سزا دەبیت ،چونكە لەوانەیە خوای گەورە سزاكەی بدات وەلەوانەیە سزاكەت نەدات ،بۆیە زانایان دەفەرموون باشتر وایە لەپێناسەی واجب دا بڵێین: ما أمر بفعله على سبيل إلزام .
وصلى الله على نبينامحمد وعلى أله وصحبه وسلم.
وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستامولود حویزبیرۆكەیی
~~~~~~~~~