ئایا ئه‌گه‌ر پاره‌ت دۆزیه‌وه‌ چی لێبكه‌ی باشه‌؟ بۆخاوه‌نه‌كه‌ی بیكه‌ی به‌خێر باشه‌؟

ده قی پرسیار: السلام علیكم ئایا ئه گه ر پاره ت دۆزیه وه چی لێبكه ی باشه ؟ بۆخاوه نه كه ی بیكه ی به خێر باشه ؟


~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: وعلیكم السلام ورحمة الله
ئه گه ر شته دیتراوه كه شتێكی كه م بوو ئه وه بۆت هه یه خۆت ته سه روفی تێدا بكه یت و بۆت حه ڵاڵه ، نمونه جارێكیان پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به سه ر ڕێگایه ك داڕۆیشت ده نكه خورمایه ك له سه ر ڕیگا كه وتبوو ووتی ئه گه ر ترسی ئه وه م نه با كه ماڵی زه كات بێت ئه وا ده م خوارد، كه واته دروسته بۆت ئه گه ر ماڵێكی كه م بوو. به ڵام ئه گه ر ماڵێكی زۆر بوو بۆ نمونه پاره یێكی زۆرت دۆزیه وه ئه وه ده بێت بۆ ماوه ی ساڵێك بانگه وازی بۆ بكه یت دوای ساڵێك ئه گه ر خاوه نی نه هات ئه وا ده بێت به موڵكی تۆ، به ڵام هه ركات خاوه نه كه ی هاته وه ئه وا ده بێت ماڵه كه ی بده یته وه .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا ناصح محمدامین ژماره ی موبایل (07504698828).


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~