ده‌قی پرسیار: ئایا سەلام كردن دروسته‌ لە بیدعەچی؟


ده قی پرسیار: ئایا سەلام كردن دروسته لە بیدعەچی؟


~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار:
ئەگەر بیدعەكەی كوفری بوو ئەوا دروست نییە سەلامی لێبكەیت، چونكە سەلام كردن لە كافردروست نییە، وە ئەگەر بیدعەكەی ناگەیشتە كوفر وەكو ئەوەی بیدعەچی بێت لە هەندێك لە زیكرەكاندا كە مرۆڤــ لە ئیسلام دەرناكات هاوشێوەی ئەمانە، ئەوا سەیری ئەوە دەكرێت ئەگەر لەسەلام نەكردن لێی بەرژەوەندی تێدا بوو ئەوا پێویستە سەلامی لێ نەكەیت چۆن بەرژەوەندی لە سەلام نەكردندا هەیە؟ بەڵێ . بۆ ئەوەی بزانێت كە وازی لێ هێنراوە تەنها لەبەر ئەوەیە كە بیدعەچییە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوەو واز لە بیدعەكەی بهێنێت، لێرەدا پێویستە وازی لێ بهێنرێت و هەجر بكرێت بۆ ئەوەی تۆبە بكات، وە ئەگەر بەواز لێ هێنان و هەجر كردنەكە هیچ شتێكی زیادی ناكرد تەنها زیادڕەوی كردنی و بەرەو پیری چونی بیدعەكە وبانگەواز بۆ كردنی نەبێت ئەوا ئێمە وازی لێ ناهێنین و هەجری ناكەین، چونكە موسڵمانەوەو دروست نی یە موسڵمان هەجر بكرێت بەبێ بەرژەوەندی یەكی شەرعی((اللقاء الشهري، رقم: 13، ص20-21).).

فه توای (الشیخ محمدصالح العثیمین رحمه الله)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~