حوكمى كێشانى جگه‌ره‌ چى يه‌؟خواى گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌ إن شاءالله.

ده قی پرسیار:
حوكمى كێشانى جگه ره چى يه ؟خواى گه وره پاداشتتان بداته وه إن شاءالله.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم.

الحمدالله الصلاة والسلام على رسول الله وبعد.

وه ڵامی پرسیار: : برايانى موسڵمان ،خوشكانى ئيماندار: ده ردێك كه بڵاوبۆته وه له ناوگه نجه كانمان كه به هۆى لاسايى كردنه وه تووشى گه نجان ده بێت كه گه نجێك رووخسارێكى جوانى هه يه كه ئه ويش بريتى يه له ده ردى جگه ره كێشان ،به هه موو ئه وانه ده ڵين كه جگه ره ده كێشن لێره و له وێ به حه رامى نازانن يه ك پرسياريان لێ ده كه ين ،خواى گه وره ده فه رموێت :( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُلُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَاشْكُرُواْ لِلّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ )(البقرة : 172)( يُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ) الأعراف :(157)( وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ) الإسراء :(70)ئايا جگه ره كێشان له (خبائث)ه يان له (طيبات) ه ،ئايا پاكه يان پيسه ئه وه ى كه به حه ق ودادپه روارانه وه ڵام بداته وه ده ڵێت بێگومان له پيسه كه يه (خبائث)نه ك له پاكه كه (الطيبات) ،ئه ى بۆچى جگه ره ده كێشن كه پيس بوو واته حه رامه ،ئايا نازانن چه ندين ژن ومێرد به هۆى جگه ره وه لێك جيابوونه ته وه وته ڵاق كه وتۆته نێوانيان ،ئه و خێزانه رازى نه بووه به و بۆنه ناخۆشه ى كه له مێرده كه ى دێت و هه ستى پێ بكات وبۆنى بكات ،پيازوسير ئه مانه حه ڵا ڵن به ڵام بۆ شوێنى گشتى نابێت ،وه كو نوێژى جومعه وجه ماعه ت حه رام كراوه له سه ر ئه وكه سه ى كه ئه وخواردنه بخوات پاشان بێت بۆمزگه وت ،كه له ئه صڵدا حه ڵاڵن به ڵام بۆئه وشوێنه حه رامن ،ئه بێت تۆى موسڵمان بۆنت خۆش بێت ،بێگومان بۆنى جگه ره له پيازه كه وسيره كه پيسترێكه ،موسڵمانى واهه يه ده ڵێت نوێژ خوێنى واهه يه ئه گه ر بزانم له م ريزه يه له م سه رى ريزه كه بێت ده چمه ئه وسه رى ريزه كه له به ر بۆنى جگه ره كه ى ،كه ده زانن پيسه بۆچى ته وبه ى لێ ناكه ن ،جێگه ى پێكه نين وجێگه ى گريانه ده بينين له هه ندێك كه ناڵى ئاسمانى يه وه پروپاگه نده (إعلانات) ده كات بۆجگه ره كێشان وتامه كه ى به وشێوه يه و جۆره كه ى له وشێوه يه يه پاشان له سه ر پاكه ته كه ده نوسێت جگه ره كێشان هۆكارێكى سه ره كى يه بۆ تووش بوون به نه خۆشى شێرپه نجه (السرطان)توخوا ئه مه جێگه ى پێكه نين و جێگه ى گريان نى يه ،له ولاوه بانگه شه ى بۆ ده كه يت له ولاوه ده رده كه ى باس ده كه يت ،هۆكارێكيشه بۆئه وه ى ووڵاتێك بيه وێت ووڵاتێكى تر له ناو ببات وبه ره و كوشتن و له ناوبردنى ببات ،جگه ره كه تامدارده كرێت به تامێكى خۆش له سه ره تاوه بۆئه وه ى ڕابێت له داهاتوودا ته ركى نه كات ،ئه وه ش ده ردێكى تره كه گه نجه كانمان تووش ده بێت ،به هۆى لاسايى كردنه وه له باوك يان هاورێ ى خراپ يان جارى واهه يه به وه هه ڵده خه ڵه تێت كه مامۆستايه كى ئاينى ئه وجگه ره يه ده كێشێت يان دكتۆرێك جگه ره ده كێشێت ،هه ڵمه خه ڵه تێ به وه ى كه وا بزانيت جگه ره كێشان حه ڵاڵه كاتێك كه مامۆستايه كى ئاينى ده يكێشێت ،ياخود ئه ودكتۆره ى ده ڵێت خراپه ونه خۆشى پێوه يه ،ئه گه ر بته وێت لاشه ت ساغ بێت وخۆتان له وده ردانه بپارێزن پاره ى خۆتان خه رج مه كه ن له رێگه ى عياده و دكتۆرا.


وصلى الله على نبينامحمد وعلى أله وصحبه وسلم.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا عبدالكريم محمد قادر پێش نوێژ و ووتارخوێنى مزگه وتى ئيمان له سلێمانى.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~