به‌ پێى سوونه‌ت مسوڵمان ده‌بێت چۆن جيماع له‌ گه‌ڵ خێزانى خۆيدا بكات يان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چۆن جيماعى كردووه‌؟

ده قی پرسیار: به پێى سوونه ت مسوڵمان ده بێت چۆن جيماع له گه ڵ خێزانى خۆيدا بكات يان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) چۆن جيماعى كردووه ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: ئه و پرسياره ده بێته دوو به ش يان زياتر يه كه م : ئه و موسڵمانه ى تازه ژنى هێنا يه كه م شه و چۆن ئه چێته لاى خێزانى؟ دووه م : موسڵمانى خاوه ن خێزان پاشى ئه و شه وه چۆن ده خه وێ له گه ڵ خێزانى ؟ وه ڵامه كه يان : شه وى يه كه مى خێزانى زۆر گرنگه ده بێت ڕه چاوى حاڵه تى ده رونى ئافره ت بكرێ، هه ر وه ك چۆن ئه بێت ڕه چاوى حاڵه تى ده رونى پياوه كه ش بكرێ، عورف و عاده تى سه قه ت وايان لێنه كات بترسن و توشى كێشه ى ده رونى يان كۆمه ڵايه تى بن، وه زۆر گرنگه ئه و ڕۆژه بوك و زاوا ماندوو نه كرێن به شێوه يه ك كه چوونه لاى يه ك هيلاك بن و حاڵه تيان موسته قيڕ نه بێ ئه وه بێگومان ده بێته هۆى كێشه بۆيان چونكه پێويسته پياو له و كاته هێزو نه شاتى هه بێ تا بتوانێ ڕووى خۆش بێ له گه ڵ خێزانه كه ى و زوو خه ويان نه يه ت! وه گرنگه پياوه كه له سه ر خۆو هێمن بێت له گه ڵ خێزانى هه وڵ بدات قسه ى خۆش بكات و خواردن و خواردنه وه ى پێشكه ش بكات، تاوه كو ئافره ته كه هه ست به ئاسوده يى بكات چونكه ئه مه يه كه م شه وه به يه ك ئه گه ن و بۆ هه ردوكيان ژيانێكى تازه يه ، ئه بێت له بيدايه ته وه هه ستى يه كتر قه بوڵ بكه ن و به خۆشه ويستى ژيانيان ده ست پێ بكات، ئێستا دێمه سه ر باسى چه ند فه رمووده و ئه سه رێك بۆ ئه وه ى ئه و باسه زياتر ڕوون بێته وه له ( أسماء بنت يزيد بن السكن قالت :
إني قينت عائشة لرسول الله صلى الله عليه وسلم ثم جئته فدعوته لجلوتها فجاء فجلس إلى جنبها فأتي بعس لبن فشرب ثم ناولها النبي صلى الله عليه وسلم فخفضت رأسها واستحيت قالت أسماء : فانتهرتها وقلت لها : خذي من يد النبي صلى الله عليه وسلم قالت : فأخذت فشربت شيئا ثم قال لها النبي صلى الله عليه وسلم : أعطي تربك قالت أسماء : فقلت : يا رسول الله بل خذه فاشرب منه ثم ناولنيه من يدك فأخذه فشرب منه ثم ناولنيه قالت : فجلست ثم وضعته على ركبتي ثم طفقت أديره وأتبعه بشفتي لأصيب منه شرب النبي صلى الله عليه وسلم ثم قال لنسوة عندي : ناوليهن
فقلن : لا نشتهيه فقال صلى الله عليه وسلم : لا تجمعن جوعا وكذبا ) رواه احمد وحسنه الالباني واته : ( له اسماء ى كچى يزيد ى كوڕى السكن فه رمووى : من عائيشه م ڕازانده وه بۆ پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم پاشان هاتمه لاى بانگم كرد بۆ سه ير كردنى جا هاته لاى له ته نيشتيه وه دانيشت ئه وجا جامێ شيريان بۆ هێنا پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم لێى خوارده وه ئه وجا دايه عائيشه ئه ويش سه رى نه وى كرد له شه رمان اسماء فه رمووى : نه هيم لێكرد و پێم ووت : وه رگره له ده ستى پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم اسماء فه رمووى : ئه وجا وه رى گرت شتێكى خوارده وه پاشان پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم پێى فه رموو : بيده ره ده سته خوشكه كه ت اسماء فه رمووى : من ووتم : ئه ى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم به ڵكو تۆ وه رى گره جا لێى بخۆره وه پاشان بيده ره وه من به ده ستى خۆت ئه وجا وه رى گرت و لێى خوارده وه و پاشان دايه وه من اسماء ئه ڵێ : ئه وجا دانيشتم و جامه شيره كه م خسته سه ر ئه ژنۆم پاشان ده م سوڕاند به لێومه وه تا شوێنى خواردنه وه ى پێغه مبه رم صلى الله عليه وعلى اله وسلم به ر كه وێ پاشان پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه رمووى : به چه ند ئافره تێك له لاى من بوون بيده ره ئه وان ئه م ئافره تانه ش ووتيان : ئاره زووى ناكه ين جا پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه رموى : برسيه تى و درۆ به يه كه وه كۆ مه كه نه وه ) .

چه ند سوودێك له م فه رمووده يه كه م : سوننه ته بووك بڕازێندرێته وه بۆ شه وى بوكێنى. دووم : باش وايه ده سته خوشكه كانى بووك له و كاته هانى بده ن و بيڕازێننه وه و ژيانى هاوسه رى لا جوان بكه ن. سێهه م : زاوا ئه توانێ بچێته ته نيشتى بووك دانيشێ و قسه ى خۆشى له گه ڵ بكات و سه يرى بكات و خواردنه وه شى پێشكه ش بكات. چواره م ئه گه ر بووك شه رمى ئه كرد ئه بێ ده سته خوشكه كانى هانى بده ن. وه زۆر سوودى تر له فه رمووده كه هه يه .

وه شتێكى تر گرنگه له و شه وه دوعا كردن و نوێژ كرنى بووك و زاوا به يه كه وه پێش ئه وه ى له گه ڵ يه ك بخه ون سوننه ت وايه كه ده ست بخاته پێشى سه رى خێزانى و بڵێ بسم الله و دوعاى به ره كه ت بكات و ئه م دوعايه بخوێنێ : (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا وَخَيْرَ مَا جَبَلْتَهَا عَلَيْهِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا وَمِنْ شَرِّ مَا جَبَلْتَهَا عَلَيْهِ) واته : ( خوايه من داوات لێده كه م له و خه يره ى تيايه تى وه خه يرى ئه وه ى له سه رى دروستت كردووه له ته بيعه تى وه په نا ئه گرم به تۆ له و شه ڕه ى تيايه تى وه شه ڕى ئه وه ى له سه رى دروستت كردووه له ته بيعه تى ) وه ك هاتووه له فه رمووده ى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم كه ابو داود وابن ماجه ڕيوايه تيان كردووه و البانى ئه ڵێ (حسن) ه . وه ئه و ئه سه ره له چه ند هاوه ڵێكه وه هاتووه له وانه ابن مسعود و ابو ذر و حذيفة رضي الله عنهم : (إذا دخل عليك أهلك فصل ركعتين ثم سل الله من خير ما دخل عليك وتعوذ به من شره ثم شأنك وشأن أهلك) واته : ( كه خێزانت هاته لات ئه وه دوو ڕه كعه ت نوێژ بكه پاشان له خوا داوا بكه له و خه يره ى كا هاتۆته لات و وه په نا بگره به خوا له و شه ڕه ى هه يه تى پاشان تۆو خێزانت =كارى خۆتان بكه ن=) سه يرى اداب الزفاف ى البانى بكه ن بۆ زياتر شاره زا بوون و بينينى ئه سه رى ديش له و باسه . وه سوننه ته له و كاته ى ده يه وێ له گه ڵ خێزانى بخه وێ بڵێت :(بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا) پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( لو أن أحدكم إذا أراد أن يأتي أهله قال : بسم الله اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا فإنه إن يقدر بينهما ولد في ذلك لم يضره شيطان أبدا ) متفق عليه واته : ( ئه گه ر يه كێكتان ويستى بچێته لاى خێزانى بڵێ : بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا =به ناوى خوا خوايه شه يتانمان لێ دوور خه ره وه وه شه يتان دوور خه ره وه له و مناڵه ى پێمانى ده به خشى= جا ئه گه ر خوا ته قديرى كردبێ مناڵێكيان ببێ =به و خه وتنه يان له گه ڵ يه ك= ئه وه قه ت شه يتان زيانى پێ ناگه يه نێ ) . وه خواى به رز ئه فه رموێ : (نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلَاقُوهُ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ) البقرة 223 واته : ( خێزانه كانتان كێڵگه ى ئێوه ن بۆ مناڵ بوون جا بڕۆِنه لاى كێڵگه ى خۆتان چۆنى ويستتان =يانى به دانيشتن به پێوه له پێشه وه له دواوه گرنگ له شوێنى مناڵ بێ= وه بۆ نه فسى خۆتان چاكه پێش بخه ن وه ته قواى خوا بكه ن =خۆ له سزاى خوا بپارێزن به دوور كه وتنه وه تان له تاوان= وه بزانن ئێوه به ته ئكيد ئه گه نه وه به ديدارى خوا وه مژده ى بده به بڕواداران ).

عن جابر قال : كانت اليهود تقول : إذا أتى الرجل امرأته من دبرها في قبلها كان الولد أحول فنزلت : (نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ) متفق عليه واته : ( له جابر فه رمووى : جوله كه ده يان ووت : ئه گه ر پياوێ بچێته لاى ئافره تێ له دواوه ى له شوێنى مناڵ ئه وه مناڵيان ببێ خێل ئه بێ جا ئه و ئايه ته دابه زى = نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ =). يانى خواى به رز جوله كه كانى به درۆ خسته وه كه سێ چۆن بچێته لاى خێزانى ئه توانێ گرنگ ئه وه يه له شوێنى مناڵ بێت . ئه وجا پياو ئه بێت موراعاتى خێزانى بكات و ئه زێتى نه دات له به ر شه هوه تى خۆى له گه ڵ ئه وه ش ئه بێت ئافره تيش ڕه چاوى مافى پياوه كه ى بكات و بزانێت پياوه كه ى مافى خه وتنى له گه ڵى هه يه وه دڵ خۆش كردنى مێرده كه ى و پاراستنى خۆشه ويستى به ينيان گه وره تره له كارو بارى ناوماڵ و شتى لاوه كى دياره چۆنيه تى خه وتنيان له گه ڵ يه ك ديارى نه كراوه به ماوه و زه مه ن يانى بۆ نمونه ڕۆژى جاره ك يان هه فته ى يان زياترو كه متر ئه وه ئه گه ڕێته وه بۆ په يوه ندى خۆيان و توانايان له سه ري، گرنگ ئه وه يه كه كه سيان نه بنه ئه زيه ت و مايه ى دڵ ڕه نجان له يه ك دياره ئه و باسانه ش هه مووى له ژێر ئه م ئايه تانه كۆ ده بێته وه كه خواى به رز ئه فه رموێ : (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا) النساء 19 واته : ( وه به جوانى له گه ڵيان بژين قسه تان خۆش بێ و كرده وه تان نه رم بێ له گه ڵيان و ته حه مموليان بكه ن ئه گه ريش شتێكتان بينى لێيان ڕقتان لێيان بوو ئه وه له وانه يه ئێوه ڕقتان له شتێك بێ به ڵام خوا خێرێكى زۆرى تيا بكات بۆتان ) . وه له و فه رمووده زياتر ته فسيرى ئه م ئايه ته مان بۆ ڕوون ئه بێته وه كه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : (لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها آخر) رواه مسلم واته : ( با پياوێكى بڕوادار ڕقى نه بێته وه له ئافره تێكى بڕوادار ئه گه ر ڕقى بێته وه له ڕه وشتێكى ئه وه له ڕه وشتێكى ترى ڕازيه ) يانى ئاشكرايه كه س بێ نه قس نيه له به ر ئه وه چاو پۆشى بكه له نه قسێك ئه يبينى له خێزانت به رامبه ر ئه و هه موو چاكه ى ترى!
وه خواى به رز ئه فه رموێ : (وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) البقرة 228 واته : ( وه بۆ ئافره تان هه يه =له مافيان به سه ر مێرديانه وه = وه ك ئه وه ى له سه ريانه =له مافى مێرديان= به چاكه وه پياوان پله يان هه يه به سه ريانه وه =به وه ى ڕۆزى په يدا كردن و نه فه قه يان له سه ره و ئافره ت ئه بێت به قسه يان بكه ن= خواش عزيز به توانايه به سه ر هه موو كه س و دروستكراوێك حكيم كار به جێيه و كار جوانه شه ريعه ت و حوكمه كانى له شوێنى خۆيه تى و جوانترينه ). كه وابوو پياو له گه ڵ ئافره ت ئه بێ به خۆشى بژين و مافى يه ك بپارێزن نه ك ته نها ژيانيان بريتى بێت له به تاڵ كردنه وه ى شه هوه ت وه له كاتى به تاڵ كردنى شه هوه تيش ئه بێ ڕێزو خۆشه ويستى بپارێزن والله اعلم .

وه ڵام دراوه ته وه له لایان به ڕێز باوکی حارث


~~~~~