ده‌قی پرسیار ئایا دروسته‌ ئه‌ودوڕکعات نوێژه‌ی پێش نوێژی جومعه‌ ده‌کرێت؟

ده قی پرسیار ئایا دروسته ئه ودوڕکعات نوێژه ی پێش نوێژی جومعه ده کرێت؟


~~~~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحیم
وه ڵامی پرسیار: سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو دوو ڕكاتەى كە پێى دەوترێت (سنة الجمعة) ئەوە حەقى خۆیەتى كە ناوەكەى بگۆڕین و بیكەینە (بدعة الجمعة)، چونكە هیچ بەڵگەیەكى لەسەر نییە، عیبادەتێكى بێ بەڵگەیە وە عیبادەتیش كە كرا پێویستى بەوە هەیە كە بەڵگەى لەسەر بێت، كەواتە ئەو كەسەى كە دەیكات پێویستە بەڵگەى هەبێت نەك ئێمە بەڵگەمان هەبێت كە بڵێین بیدعەیە، وە هەر نوێژێكى ترو هەر ڕۆژوویەكى ترو هەر عیبادەتێكى تر كە بەڵگەى هەبوو ئەوا تەواوە، كەواتە بنچینە (ئەصڵ) لە عیبادەتدا تەحریمە، جا ئەو كەسانەى كە دەیكەن هیچ بەڵگەیان بە دەستەوە نییە لەسەر كردنى تەنها ئەوە نەبێت كە قیاسى دەكەن بۆ سەر نوێژى نیوەڕۆ (بۆ نمونە)و دەڵێن چۆن نوێژى نیوەڕۆ چوار ڕكاتى لە پێشە بەهەمان شێوەش پێش جومعە دەیكەن، ئەوەش هەڵەیە چونكە نوێژى جومعە وەكو نوێژى نیوەڕۆ نییە لە لایەك، وە لە لایەكى تریشەوە بەڵگە بە فەرمودەكەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دێننەوە كە فەرمویەتى: ((بین كل أذانین صلاة )) لە نێوان هەردوو بانگێكدا نوێژێك هەیە، ئەمەش بەڵگەیەكە بۆ ئەو شوێنە ناشێت، چونكە ((بین كل أذانین)) لە نێوان بانگ و قامەت دەگرێتەوە وە ((كل أذانین)) لە فەرمودەكە مەبەست پێى بانگ و قامەتە، جا ئایا لە نێوان بانگى دووەم و قامەت ئەم نوێژە دەكرێت یان لە پێش ئەو بانگەدا دەیكەن، بێگومان لە دواى بانگى یەكەم دەیكەن، وە ئەمەش بەر فەرمودەكە ناكەوێت. بەڵگەیەكى تریشمان ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) نەیكردووە، لە سەردەمى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) یەك بانگ هەبوو نەك دوو بانگ (ئەو دوو بانگییە لە سەردەمى عثمان (ڕەزاى خواى لێبێت) زیادكرا) وە كە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەهاتە سەر مینبەر سەلامى دەكردو وەڵام دەدرایەوەو بانگ دەدرا، یەكسەر پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) هەڵدەستا وتارى دەستپێدەكرد، خۆ جارێكى تر لەسەر مینبەر نەدەهاتە خوارەوەو بڵێت (صلوا سنة الجمعة) وە موسڵمانانیش پێویستە لەسەریان كە گوێ بگرن نەك هەستن نوێژ بكەن، كەواتە ئەصڵ و ئەساسى نییە لەشەرعدا و موسڵمان دەبێت خۆى لێ بەدوور بگرێت. بەڵگەى تریش زۆرە بەڵام ئەوەندە بەسە.


وه ڵام دانه وه ی ئه م پرسیاره وه ڵام دراوه ته وه له لایان مامۆستا عبدالطيف


~~~~~~~~~~~~~~~~~~