لە كاتی تەواو بوونم لە میز كردن چەند دڵۆپێكی تر میز دێتەوە سەردانی زۆر لە دكتۆریشم كردووە لەم بوارە بەڵام سوودی نەبوو ئایا حوكمی لە رووی شەرعییەوە چییە؟

ده قی پرسیار: سلام علیكم لە كاتی تەواو بوونم لە میز كردن چەند دڵۆپێكی تر میز دێتەوە سەردانی زۆر لە دكتۆریشم كردووە لەم بوارە بەڵام سوودی نەبوو ئایا حوكمی لە رووی شەرعییەوە چییە؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: وعلیکم السلام ورحمة الله وبرکاته ئەگەر جارجارێك بێت وهەمیشە نەبێت ئەوا پێویستە دەست نوێژبگرێتەوە ، بەڵام ئەگەر بەردەوام وابێت ودەست نوێژبگرێت ولەكاتی نوێژدا هەست بكەیت دێتەوە ، ئەوا دەبێت لەپاش بانگ دەست نوێژبشۆرێت وڕاستەوخۆ یەكسەر نوێژەكەت بكەیت ، ئەگەر هاتیشەوە لەكاتی نوێژدا نوێژەكەت نابڕیت وتەواوی دەكەیت ، هیچ شتێكت لەسەر نییە وچونكە دەبێتە بارگرانی بەسەرتەوە كە بۆهەرنوێژێك چەندەها دەست نوێژ بشۆریت ، بەهیلاك دەچیت ، قاعیدەی شەرعی دەفەرموێت (المشقة تجلب التيسير) والله أعلم.

وه ڵام دانه وه ی پرسیارمامۆستا صلاح الدین عبدالکریم ژماره ی موبایل (07701207979)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~