فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه وانه ى كه د‌ڵێن ده ست نووێژ له ژن هه ڵناگرینه وه تاچه ند به ڵگه ى ئاينييان به ده سته ده‌قی پرسیار: ئه وانه ى كه د‌ڵێن ده ست نووێژ له ژن هه ڵناگرینه وه تاچه ند به ڵگه ى ئاينييان به ده سته) جزا كم الله
وه‌ڵامی پرسیار: الحمد لله وحده والصلاة والسلام على رسوله وآله وصحبه.. وبعد:
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ده‌ست نوێژ له ژن یان له خێزان ههڵناگیرێتهوهو ناشکێت به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزو فه‌رمووده‌ی ڕاستیان پێیه... له‌و به‌ڵگانه‌ش:- 1- عَنْ عَائِشَةَ (رَضِىَ اللهُ عَنْهَا) قَالَتْ كُنْتُ أَنَامُ بَيْنَ يَدَىْ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) وَرِجْلاَىَ فِى قِبْلَتِهِ فَإِذَا سَجَدَ غَمَزَنِى فَقَبَضْتُ رِجْلَىَّ وَإِذَا قَامَ بَسَطْتُهُمَا - قَالَتْ - وَالْبُيُوتُ يَوْمَئِذٍ لَيْسَ فِيهَا مَصَابِيحُ. رواه البخاری (382) ومسلم (1173). واته: له عائیشه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: جاری وا هه‌بوو که ده‌خه‌وتم له‌به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌ردوو قاچم له‌لای قیبله‌وه بوو(چونکه ژووره‌که‌ی بچوک بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده جێگه‌یان هه‌بووه)، جا کاتێک نوێژی ده‌کردوو سوجده‌ی ده‌برد به‌ده‌ستی قاچمی لاده‌برد، منیش قاچم هه‌ڵده‌کێشاو کۆمدهکردهوهو دوورم ده‌خسته‌وه تاکو سوژده‌ی ته‌واو ده‌برد؛ وه کاتێکیش که هه‌ڵده‌سایه‌وه دیسانه‌وه قاچم ڕادهکێشایهوه، - عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ماڵه‌کانمان چرای تێدا نه‌بوو- (بۆیه گه‌ر ڕوناک بوایه نهم ده‌هێشت به‌دستی قاچم لابدات ). 2- عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ فَقَدْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) لَيْلَةً مِنَ الْفِرَاشِ فَالْتَمَسْتُهُ فَوَقَعَتْ يَدِى عَلَى بَطْنِ قَدَمَيْهِ وَهُوَ فِى الْمَسْجِدِ وَهُمَا مَنْصُوبَتَانِ وَهُوَ يَقُولُ « اللَّهُمَّ أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ لاَ أُحْصِى ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ ».رواه مسلم (1118) واته: له عائیشه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: شه‌وێکیان له‌سه‌ر جێگه‌ی نوستن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) لێم ون بوو دیار نه‌ما، منیش ده‌ستم ده‌گێرا به‌ملاو به‌ولادا و شوێنی سوژدهکهی؛ له‌ناکاو ده‌ستم خسته سه‌ر هه‌ردوو قاچی له‌کاتێکدا ئه‌و له‌سوژده‌دا بوو؛ وه ده‌یفه‌رموو: « اللَّهُمَّ أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ لاَ أُحْصِى ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ ». 3- عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) «قَبَّلَ بَعْضَ نِسَائِهِ ثُمَّ خَرَجَ إِلَى الصَّلَاةِ وَلَمْ يَتَوَضَّأْ». أخرجه أحمد(25766) وأبوداود (179)، والترمذي (86)، وابن ماجه (502) وغيرهم صححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع (4997) واته: له عائیشه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێك له خێزانه‌کانی ماچ ده‌کرد پاشان ده‌چوو بۆ نوێژ‌و ده‌ستنوێژی نه‌ده‌شوشته‌وه. وه بێگومان وته‌و بۆچوونی ڕاست ئه‌وه‌یه که ده‌ست نوێژ له ژن یان له خێزان ههڵناگیرێتهوهو ناشکێت.... وه ئه‌گه‌ر پرسیار کرا: که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:{ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ }؟؟؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که: مه‌به‌ست به ده‌ست به‌رکه‌وتن نییه!!! به‌ڵکو مه‌به‌ست پێی (جیماعه و سه‌رجێی کردنه) هه‌ر وه‌ک (ابن عباس(خوا ێیان ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی، پاشان دابه‌شکردنێک هه‌یه له ئایه‌ته‌که‌دا بۆ پاکبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و پاکبوونه‌وه‌ی بچووک، هه‌روه‌ها هۆکاری دابه‌شبوونی پاکبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و پاکبوونه‌وه‌ی بچووک، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ } .واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ ئه‌وه سه‌ره‌تا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا- مه‌سحی سه‌رتان بکه‌ن، قاچه‌کانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا، (ئه‌مه‌یان پاکبوونه‌وه‌ی بچوکه به ئاوی بنه‌ڕه‌ت و ئه‌صلی)، پاشان ده‌فه‌رمووێت: { وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا} .واته: جا ئه‌گه‌ر له‌ش گران بوون، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌نه‌وه (خۆتان بشۆن) ، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون و به‌كارهێنانی ئاویش زیانی هه‌بوو بۆتان، وه یان له‌سه‌فه‌ردا بوون، وه یان یه‌كێكتان له‌جێگای ئه‌ده‌بدا –ئاوده‌ست- بێته‌وه، وه یان له‌گه‌ڵ ژنانی هاوسه‌رتان، سه‌رجێیتان كرد، ئاویشتان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆخۆششتن، یان بۆدهستنوێژ ئه‌وكاته به خۆڵێکی پاك ته‌یه‌موم بكه‌ن. (فتیمموا) -بدل- ــه. وه { أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ } ئه‌مه‌ش به‌یان و ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆکاری پاکبوونه‌وه‌ی بچووکه، وه { أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ} ئه‌مه‌ش به‌یان و ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆکاری پاکبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یه.... جا ئه‌گه‌ر وا دابنێین که (المس) ده‌ست به‌ر که‌وتنه؛ ئه‌وا له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره باسی دوو هۆکاری پاکبوونه‌وه‌ی بچووکی کردووه؛ وه بێده‌نگیش بووه له پاکبوونه‌وه‌ی گه‌وره!! له کاتێکدا که ده‌فه‌رمووێت: : { وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا} واته: ئه‌گه‌ر له‌ش گران بوون، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌نه‌وه (خۆتان بشۆن). بێگومان ئه‌مه‌ش ناگونجێت چونکه پێچه‌وانه‌و خیلافی قورئانی پیرۆزه!! جا له‌به‌ر ئه‌مه ئایه‌ته‌که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌ر جێی کردن ژنانی هاوسه‌ر، نه‌ک ده‌ست به‌ر که‌وتن؛ تاکو ئایه‌ته‌که هه‌ردوو هۆکاری پاکبوونهوهکه له‌خۆ بگرێت، ئه‌وانیش پاکبوونه‌وه‌ی گه‌وره که هه‌موولاشه ده‌گرێته‌وه، وه پاکبوونه‌وه‌ی بچووک چوار ئه‌ندامی ده‌ست نوێژ ده‌گرێته‌وه،
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارلهلایان مامۆستا ابوبکراحمد |