فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئهزيزهكانم به‌ئه‌رك نه‌بيت پيويستمان به چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى صحيحه, له‌باره‌ى رێزى منداڵ له‌لاى پێغه‌مبه‌رى ئازيز(صل الله عليه وسلم) ده‌قی پرسیار: ئهزيزهكانم به‌ئه‌رك نه‌بيت پيويستمان به چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى صحيحه, له‌باره‌ى رێزى منداڵ له‌لاى پێغه‌مبه‌رى ئازيز(صل الله عليه وسلم)
وه‌ڵامی پرسیار: : الحمد لله وحده والصلاة والسلام على رسوله وآله وصحبه.. وبعد:
بێگومان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) زۆره له‌سه‌ر ڕێزی منداڵان، ئه‌مه‌نه‌ی خواره‌وه هه‌ندێکیانه:- 1ـ عَنْ عبداالله بن عَمْرِو(رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرْحَمْ صَغِيرَنَا وَيَعْرِفْ حَقَّ كَبِيرِنَا أخرجه أحمد (6733) ، والبخاري في الأدب المفرد (363) ، وأبو داود (4943) ، والترمذي (1920) وصححه الحاكم (209) ، وصححه الألباني في صحيح الجامع (5444). واته: عه‌بدوڵلای کوڕی عه‌مر (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: له‌ئێمه نییه هه‌رکه‌سێك به‌زه‌یی منداڵ و بچوکهکانماندا نهیاتهوهو قه‌درو ڕێزی گه‌وره‌و بهتهمهنهکانیشمان نه‌گرێت. 2- عَنْ أَبِي قَتَادَةَ الْأَنْصَارِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) يَؤُمُّ النَّاسَ وَأُمَامَةُ بِنْتُ أَبِي الْعَاصِ -وَهِيَ ابْنَةُ زَيْنَبَ بِنْتِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم)- عَلَى عَاتِقِهِ، فَإِذَا رَكَعَ وَضَعَهَا، وَإِذَا رَفَعَ مِنَ السُّجُودِ أَعَادَهَا. رواه البخاری (516) ومسلم (1241). واته: ئه‌بو قه‌تاده‌ی ئه‌نصارى(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: بینیومه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئیمامه‌تی كردووه بۆ خه‌ڵكی و (ئه‌مامه) كچی (ئه‌بو العاص) كه كچی زه‌ینه‌بی كچی پێغه‌مبه‌ری خوايه(صلی الله عليه وسلم) بهسهرملیهوه بووه، كاتێ ڕكوعی ده‌برد، دایده‌نا، وه كاتێكيش لهسجود به‌رزده‌بوویه‌وه هه‌ڵی ده‌گرته‌وه. 3- عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ أَنَّ النَّبِيَّ - صلى الله عليه وسلم - قَالَ :« الرَّاكِبُ خَلْفَ الْجِنَازَةِ وَالْمَاشِي حَيْثُ شَاءَ مِنْهَا وَالطِّفْلُ يُصَلَّى عَلَيْهِ » أخرجه أحمد (18207) والترمذي (1031) والنسائي (1942) وغيرهم صححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع (3523) واته: موغیره‌ی کوری شوعبه(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: سوار (ئه‌وکه‌سانه‌ی سواری سه‌یاره‌ن، یان سواری وڵاخن... ) له‌پشتی جه‌نازه ڕێده‌کات، وه پیاده‌ش له‌و شوێنه‌وه که خۆی ده‌یه‌وێت (له‌پشتیه‌وه، له پێشیه‌وه، لای ڕاستیه‌وه، لای چه‌پیه‌وه) وه منداڵیش نوێژی له‌سه‌ر ده‌کرێت. 4- عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: وُجِدَتِ امْرَأَةٌ مَقْتُولَةً فِي بَعْضِ تِلْكَ الْمَغَازِي، فَنَهَى رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَنْ قَتْلِ النِّسَاءِ وَالصِّبْيَانِ. رواه البخاری (3015) ومسلم (4646). واته: (عه‌بدوڵلای) كوڕی (عومه‌ر) (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌یه‌كێك له غه‌زاو جه‌نگه‌كاندا ئافره‌تێكی كوژراو بینرا، ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ڕێگریی كرد له كوشتنی ژنان و منداڵان. 5- عَن عليّ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) عن النبی (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قال: رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ عَنْ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ وَعَنْ الصَّغِيرِ حَتَّى يَكْبَرَ وَعَنْ الْمُبْتَلَى حَتَّى يَعْقِلَ . أخرجه أحمد (1362) ، وأبو داود(4403) ، والنسائى (3432) ، وابن ماجه (2041) والترمذي(1432) وغیرهم صححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع (3514). واته: عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر سێ که‌س هه‌ڵگیراوه: له‌سه‌ر خه‌وتوو تاکو هه‌ڵده‌ستێت، وه له‌سه‌ر منداڵ تاکو باڵغ ده‌بێت، وه له‌سه‌ر شێت تاکو ژیر‌و چاکده‌بێته‌وه. 6- عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ) وَضَمَّ أَصَابِعَهُ. . رواه البخاري في الأدب المفرد (363) ، ومسلم (6864) ، والترمذي (1914). واته: ئه‌نه‌سى كوڕی مالك (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك دوو كچ به‌خێو بكات، هه‌تا پێده‌گه‌ن, ئه‌وا كه ڕۆژی قیامه‌ت دێت من و ئه‌و ئاواین). له‌و كاته‌دا په‌نجه‌كانی جوت كرد به‌یه‌كه‌وه. 7- عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ الْأَقْرَعَ بْنَ حَابِسٍ أَبْصَرَ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) يُقَبِّلُ الْحَسَنَ، فَقَالَ: إِنَّ لِي عَشْرَةً مِنَ الْوَلَدِ، مَا قَبَّلْتُ وَاحِدًا مِنْهُمْ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (إِنَّهُ مَنْ لا يَرْحَمْ لا يُرْحَمْ). . رواه البخاری (5997) ومسلم (6172). واته ئه‌بو هوره‌یره(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (ئه‌قره‌ع)ی كوڕی (حابس) بينيتى كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) (حسین)ی ماچ ده‌كرد، (ئه‌قره‌ع) وتی: به‌ڕاستی من ده منداڵم هه‌یه كه‌سیانم ماچ نه‌كردووه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (هه‌ركه‌س ڕه‌حمی نه‌بێت ره‌حمی پێناكرێت). 8- عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه) قَالَ: أَتَى عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَأَنَا أَلْعَبُ مَعَ الْغِلْمَانِ، قَالَ: فَسَلَّمَ عَلَيْنَا..... أخرجه : البخاري ( 6289 ) ، ومسلم (6533) . واته: ئهنهنس (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) تێپه‌ڕی به‌لامدا له‌گه‌ڵ منداڵان یاریم ده‌كرد، ده‌ڵێ: سه‌لامی لێكردین.
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارلهلایان مامۆستا ابوبکراحمد |