بێزەحمەت پرسیارێكم هەیه من گەنجێكم دەمەوێ ژن بێنم بەڵام نازانم بۆ قسمەتم نابێ چونكه چەند خوازبینیم كردووه نەبوویته قسمەت جا نازانم بۆ له رووی شەرعەوه چیبكەم تكایه وەڵامم بدەونەوه

ده قی پرسیار: بێزەحمەت پرسیارێكم هەیه من گەنجێكم دەمەوێ ژن بێنم بەڵام نازانم بۆ قسمەتم نابێ چونكه چەند خوازبینیم كردووه نەبوویته قسمەت جا نازانم بۆ له رووی شەرعەوه چیبكەم تكایه وەڵامم بدەونەوه زۆر سوپاستان دەكەم خوا خێرتان بنووسیت ان شاءالله؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: ژنهێنان وشوكردن قسمەتەو دیاری كراوە بەڵام لەمرۆڤەوەدیارنییە ، بۆیە دەبێت هەوڵبدات تادەگاتە قسمەتەكە ئەوكاتە دەبێت ، بەڵام كەنابێت ئەوە نەگەشتووە بەقیسمەتەكە دەسەڵاتی كەسی تێدانییە مرۆڤ دەبێت بەقەزاوقەدەر ڕازی بێت وەباوەڕی وابێت كە ان شا ءالله خێری تێدایە بۆیە نەبووە ، مەرج نییە ئەم چی پێ باش بێت ئەوە باش بێت بەڵكو زۆرجاربەپێچەوانەوەیە مرۆڤ زۆر هەوڵدەدات بۆكەسێك بەڵام خوای گەورە خێری بۆی دەوێت وناهێڵێت سەربگرێت چونكە سەرئەنجامەكەی باش نابێت پەشیمانی لەدوا دەبێت بۆیە پێویستە مرۆڤ دوعا بكات ولەخوا بپارێتەوە كە كەسێكی دینداروبەڕەوشت وخواپەرستی بەقسمەت بكات وپەلە نەكات وناڕازی نەبێت وباوەڕومتمانەی بەخوای گەورە هەبێت ان شا ءالله نائومێدی ناكات وبەدڵی خۆی دەبێت .هەروەها نوێژی ئیستخارە پێویستە بكرێت وكارەكە بەخوای گەورە بسپێرێت.

وه ڵام دانه وه ی پرسیارمامۆستا صلاح الدین عبدالکریم ژماره ی موبایل (07701207979)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~