بوكه‌ڵه‌ بۆمنداڵ يارى پێ بكات حوكمى چييه‌؟
وه‌ڵام: دروسته‌ بۆ منداڵ يارى به‌ بوكوڵه‌ بكات چونكه‌ عائيشه‌ (خواى لێ ڕازى بێت) هه‌يبووه‌و يارى پێكردووه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لێى بێده‌نگ بووه‌ . عائيشه‌ (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ غه‌زاى ته‌بوك ياخود خه‌يبه‌ر گه‌ڕايه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بايه‌ك هه‌ڵى كردوو په‌رده‌يه‌كى هه‌ڵدايه‌وه‌ كه‌ بوكى لێبوو عائيشه‌ يارى پێ ده‌كرد . پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى :ئه‌مه‌ چييه‌ ئه‌ى عائيشه‌ ؟ ئه‌ويش فه‌رمووى كچه‌كانمن ,وه‌ له‌نێوانياندا ئه‌سپێكى بينى دوو باڵى هه‌بوو فه‌رمووى :ئه‌مه‌چييه‌ ؟ فه‌رمووى ئه‌سپه‌ . فه‌رمووى ئه‌مه‌چييه‌ پێوه‌ى ؟ فه‌رمووى : دوو باڵه‌ . فه‌رمووى ئه‌سپ و دوو باڵى هه‌يه‌ ؟فه‌رمووى : نه‌تبيستووه‌ كه‌ سلێمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ماينى هه‌بووه‌ باڵيان هه‌بووه‌ ؟فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێكه‌نى تا ددانه‌كانيم بينى . رواة ابو داود والنسائي صحيح وصحيحة الشيخ الالبانى في اداب الزفاف ص( 203) . وة ابن حجر له‌ (فتح البارى) ده‌فه‌رمووێت : دروسته‌ يارى كردنى منداڵ به‌ بوكه‌ڵه‌ و ئه‌مه‌ جياكراوه‌ته‌وه‌ له‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ قه‌ده‌غه‌ى وێنه‌ ده‌كه‌ن . وه‌ قازى عياضيش وا ده‌فه‌رمووێت و له‌ جمهوره‌وه‌ ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ ڕێگايان داوه‌ به‌ فرۆشتنى بوكه‌ڵه‌ بۆ كچان بۆ يارى پێكردنى تا له‌ منداڵييه‌وه‌ ڕابێن له‌سه‌ر ئيش و كارى ماڵ و منداڵيان . والله اعلم . وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدين عبدالکریم