گه‌رئه‌زیه‌ت نه‌ بێت به‌ ته‌ فاسیلی باسی چۆنیه‌تی غوسلم بۆ باس بکه‌ن چۆنه‌و شێوازه‌که‌ی چۆنه‌ له‌ڕوی شه‌رعه‌وه‌ چوونکه‌ هه‌ر که‌سه‌و به‌شێوازێك باسی لێوه‌ ده‌کات بۆیه‌ من ده‌مه‌وێت به‌ڕۆن کردنه‌وه‌یه‌کی جوان وه‌ له‌ڕوی شه‌رعه‌وه‌ بۆم باس بکه‌ن جزاك الله‌

ده قی پرسیار: السلام علیکم مامۆستاگیان

گه رئه زیه ت نه بێت به ته فاسیلی باسی چۆنیه تی غوسلم بۆ باس بکه ن چۆنه و شێوازه که ی چۆنه له ڕوی شه رعه وه چوونکه هه ر که سه و به شێوازێك باسی لێوه ده کات بۆیه من ده مه وێت به ڕۆن کردنه وه یه کی جوان وه له ڕوی شه رعه وه بۆم باس بکه ن جزاك الله بۆ وه ڵام دانه وه تان ؟


~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: وعلیکم السلام ورحمة الله وبرکاته . غوسڵ دەركردن ئەگەرغوسڵی سوننەت یان فەرزبێت بەم شێوازەیە : پێش غوسڵەكە سوننەتە دەست نوێژ بشۆریت پاشان ئاو بەسەرتدا دەكەیت ودەست دەخەیتە ناو قژەكەت تا هەمووی تەڕبێت ئاولە دەم ولوت وەردەدەیت ومەسحی ناوەو دەرەوەی گوێت دەكەیت پاشان ئاو بەلای ڕاستدا دەكەیت وپاشان لای چەپ پاشان هەموو لەش پاشان قاچی ڕاست ودواتر قاچی چەپ وە ناوك تەڕدەكەیت ، دەست بەهەموو لەشتدا دەهێنیت بۆئەوەی هەمووی تەڕبێت وە نییەتی غوسڵت هەبێت لە دڵتدا بەم شێوازە غوسڵ دەردەكرێت .

وه ڵام دانه وه ی پرسیارمامۆستا صلاح الدین عبدالکریم ژماره ی موبایل (07701207979)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~