ئایا ئافرەت ئەگەر حەج بكات بە بێ‌ مەحرەم پێویستە جارێكی تر حەج بكاتەوە یان نا؟

ده قی پرسیار: ئایا ئافرەت ئەگەر حەج بكات بە بێ مەحرەم پێویستە جارێكی تر حەج بكاتەوە یان نا؟


~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: ئەگەر ئافرەت بە بێ مەحرەم حەج بكات ئەوا سەرپێچی خوای گەورەو پێغەمبەری كردووە(صلی الله علیه وسلم)، چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ( لا تُسافِرُ إمْرأةٌ إلا مَعَ ذِي مَحْرَم ). واتە: ئافرەت نابێت سەفەر بكات بە بێ مەحرەم، پیاوێك هەستاو ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) من خێزانم دەرچووە بۆ حەج كردن، وە منیش ماومەتەوە بۆ غەزای ئەوەو ئەوە، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ( إنْطَلِقْ فَحُجَّ مَعَ إمْرَأتِكَ )( (البخاري: 3006)، و(مسلم: 1341).). واتە: بڕۆ لەگەڵا خێزانەكەتدا حەج بكە. بەڵام بە بێ مەحرەم حەجەكەی تەواوەو لەسەری لاچووە، واتە: پێویست نی¬یە لەسەری جارێكی تر دووبارەی بكاتەوە، بەڵكو پێویستە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورەو داوای لێخۆشبوونی لێ بكات لەوەی كە ڕووی داوە(بەبێ مەحرەم چووە بۆ حەج)( (لقاء الباب المفتوح، رقم: 3، ص29).).

فه توای الشیخ محمدبن صالح عثیمین


~~~~~~~~~~~~~~~~