فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
بێزەحمەت پرسیارێكم هەیه من گەنجێكم تەمەنم 30 ساڵه ئەوه نزیكەی 2ساڵه بەتەمای پێك هێنانی ژیانی هاوسەریم جا تا ئێستا چەند خوازبینیم كردووه هیچیان نابیته قسمەتم نازانم بۆ جا داواكارم له ئیوەی بەڕێز ڕێگایەكم بۆ دابنێن ئایه هۆكارەكەی چیه؟ ده قی پرسیار: وعلیکم السلام ورحمة الله وبرکاته . وه ڵامی پرسیار: برایەكەم دڵی خۆت نیگەران مەكه كاتێك تۆ داخوازی چه ند که سێکت كردوه بۆت نەگونجاوه نه بوون به خێزانت بۆیه به ڕێزم تۆ وادابنێ خێری تێدایه بۆت چوونکه خوای گه وره ئامۆژگاریمان ده کات دەفەرمووێت (وعسى ان تحبوا شيئا وهو شر لكم والله يعلم وانتم لاتعلمون) واته ئێوه زۆر شتان پێ باشه بەڵام لەوانەیه بۆتان باش نەبێت خودا دەزانێت ئێوه نایزانن , لەوانەیه تۆ كچێكت داخواز كردبێت لای تۆ ئەو كچه زۆر بۆتۆ باشه بەڵام لەوانەیه بۆتۆ خێری پێوه نەبێت, بۆیه هەوڵ بدە داخوازی تر بكە بەڵام لەخوا بپاڕێوه وه بڵێ خودایه ئەگەر ئەم كچە خێری بۆمن تێدابێت بۆمی ئاسان بكەیت ئەگەر نا خودا یە لێمی دور كەیتەوه وه كەسیك ببیت بە هاوسەرم كە خیری بۆمن تیدابیت وە زۆرگرینگه نوێژی (صلاة الاسخارة)ی بۆ بكەیت والله اعلم خودا بۆتی ئاسان بكات ئافرەتێك یارمەتی دەرت بێت بۆ كاركردن بۆ دوواڕۆژ. وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا ناصح محمدامین (ژماره ی موبایل (07504698828) |