ده‌قی پرسیار: ئايا به‌دانيشتنه‌وه‌ خه‌وت لێبكه‌وێ ده‌ست نويژت ده‌شكێ ..؟

ده قی پرسیار: ئايا به دانيشتنه وه خه وت لێبكه وێ ده ست نويژت ده شكێ ..؟


~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: سه باره ت به خه ولێكه وتن به دانيشتنه وه زاناكان بۆچوونيان جياوازه هه ندێكيان ده ڵێن ده ستنوێژ ده شكێنێت وه كوشێخى ئه لبانى وابن حزم والظاهرى وعبيدالقاسم بن سلام كه ابن عبدالبرچيرۆكێكى خۆشى لێ ده گێڕنه وه له شه رحى الموطأ(1،117،2)كه ده فه رموێت : پێشترفتوام ده دا به وه ى كه به دانيشتنه وه ئه وه ى خه وى لێ بكه وێت ده ستنوێژى ناشكێت تاڕۆژى هه ينييه ك پياوێك له ته نيشتم دانيشتبوو خه وى لێ كه وت ،گوێم لێ بوو ده ستنوێژى شكا،پێم ووت ده ستنوێژبگره وه چونكه ده ست نوێژت شكا،سوێندى خوارد كه نه شكاوه ،جه ختم له سه ركرده وه به ڵام سودى نه بوو،به ڵكوزياترنكۆڵى لێ كردوووتى به ڵكوخۆت بوويته وخۆت ده ستنوێژت شكاوه ،بۆيه له وڕۆژه وه فتوا ده ده م كه به دانيشتنه وه خه وت لێ بكه وێت ده ستنوێژت شكاوه ،تمام المنه لاپه ڕه 101..به ڵامزۆربه ى زانايان بۆچوونيان وايه كه خه ولێ كه وتن به دانيشتنه وه ده ست نوێژ ناشكێنێت ،كه ئه مه ش بۆچوونى ئيمامى ئه حمه د وعبدالله ى كوڕى مباره ك والپورى يه ..به ڵگه شيان ئه وه يه كه هاوه ڵانى پێغه مبه ر(صلى الله عليه وسلم)كه چاوه ڕوانىنوێژى عيشايان ده كردله مزگه وت خه ويان لێ ده كه وت به دانيشتنه وه پاشان هه ڵده سان ونوێژيان ده كرد وده ست نوێژيان نه ده گرته وه (كان اصحاب رسول الله (صلى الله عليه وسلم)ينامون ثم يقومون فيصلون ولايتوضؤون)..صحيح سنن الترمزى رقم 78.وه ئيمامى شافعى ده فه رموێت : هه ركه سێك به دانيشتنه وه خه وى لێ كه وت وخه وى بينى ئه وه ده ست نوێژه كه ى شكاوه ...والله اعلم..

وه ڵام دانه وه یی پرسیار: مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم.ژماره ی موبایل.( 07701207979)


~~~~~~~~~~~~~~~~~