فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
من تازە ژنم مارە كردووە كاتێك گواستمەوە چۆن یاخود چی بكەین تا منداڵمان نەبێت من هیچ شارەزاییەكم لێ نیە واتا جارێ حەزمان لە منداڵ نیە تەمەنیشمان بچوكە تەمەنی من 21ساڵه خێزانیشم 18ساڵە وەزۆریش زەعیفە پێم خوشە لەوكاتە منداڵمان هەبێ كاتی بتوانین پەروەر دەیەك ده قی پرسیار: من تازە ژنم مارە كردووە كاتێك گواستمەوە چۆن یاخود چی بكەین تا منداڵمان نەبێت من هیچ شارەزاییەكم لێ نیە واتا جارێ حەزمان لە منداڵ نیە تەمەنیشمان بچوكە تەمەنی من 21ساڵه خێزانیشم 18ساڵە وەزۆریش زەعیفە پێم خوشە لەوكاتە منداڵمان هەبێ كاتی بتوانین پەروەر دەیەكی باشی بكەین. وه ڵامی پرسیار: پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) دەفەرمووێت(( تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر بكم الأمم يوم القيامة)) واتە : ژن بهێنن چ ژن هینانێك ئەوانەی كە ڕەنگیان خۆشە لەگەڵ مێردەكانیان بۆ مێردیان بە سۆز و بە رەحمن وە هەروەها ئەو ئافرەتانەی كە مناڵیان ئەبێت . چوونكە من بە زۆری ئوممەتەكەمەوە شانازی ئەكەم لە ڕۆژی قیامەتدا . یەكێك لە حیكمەتەكانی زەواج ئەوەیە كە خوای گەورە مناڵی صالحی پێ بدات بۆ ئەوەی دوای مردنی خۆی سوود لەو مناڵانەی بكات ، جا مناڵی باش لە دوای مردنی دایك و باوكیان دوعای خەیر بۆ دایك و باوكین دەكەن. وە مەنعكردنی مناڵ لە شەرعدا حەڕامە ئینسان كە ببڕیتەوەو ئیتر مناڵی نەبێت،ئەمە شتێكە لە شەرعدا حەڕامە زانایان فەتوایان داوە لەسەری كە دروست نییە ئەو كارە ، بەڵام مەنعكردنی مناڵ دوای ئەوەی ئافرەت مناڵێكی دەبێت دوای ئەو مناڵە كۆمەڵێك دەرمان هۆکاربەكاردێنێت بۆ ئەوەی چیتر مناڵی نەبێت تاوەكو ئەومناڵای گەورە دەبێت ، ئەو كارە دروستە لە شەرعدا ڕێگەی پێدراوە . بەڵام ئەو كەسەی تازە ژنی هێناوەوە نازانێت چ ڕێگایەك بگرێتە بەر، لەسەردەمی صحابەدا ( خوایان لێ رازی بێت ) هاوەڵەكان ئاوەكەیان نەدەركردە ناو ڕەحمی ئافرەتەوە و دەیان ڕشت بەڵام ئەگەر نەتوانن ئەو شێوازە بكەن، چاكترین ڕێگا و چارەسەری ئەوەیە كە ئافرەتی پیاوەكە پرس بە دكتۆرێكی ئافرەتانەوە بكات كە ڕێگە چارەی پێ نیشانبدەن، والله اعلم . چونكە دەبێت دەرمانێكی وای بۆ دابنرێت كە زیانی نەبێت لە شوینێكی تر بۆ جەستەی ئافرەتەكە. وە ڕێگایەكی تریش هەیە كە لاستیكێك هەیە پیاوەكە دەیكاتە سەر زەكەریەوە بۆ ئەوەی ئەو ئاوە نەچێتە گیانی خێزانەكەی، ئەوەش دەتوانی بەكاری بهێنیت و وه ده بێت پرس بە دكتۆر بكرێت لەو مه سه له ییه زۆر باشە لەبەر زەرەروو زیانەكانی . |