فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
ئایا دروسته بچیتە سەر قەبری كەسێك و بڵێیت خوایە بۆ خاتری ئەم كەسە لێم خۆشبە یاخود شیفام بدە یاخود هەر دوعایەكی تر. ده قی پرسیار : ئایا دروسته بچیتە سەر قەبری كەسێك و بڵێیت خوایە بۆ خاتری ئەم كەسە لێم خۆشبە یاخود شیفام بدە یاخود هەر دوعایەكی تر. وه ڵامی پرسیار: دروست نییە بچیتە سەر قەبری كەسێك و بڵێیت خوایە بۆ خاتری ئەم كەسە لێم خۆشبە یاخود شیفام بدە یاخود هەر دوعایەكی تر ئەمە لەشەرعدا پێی دەڵێن (التوسل الممنوع) . به (التوسل المشروع) ئەوەیە كە بڵێیت خوایە بۆخاتری ناوەجوانەكانت یاخود بۆخاتری سیفاتەبەرزەكانت یاخود بۆخاتری قورئان (چونكە قورئان فەرموودەی خوایە و سیفەتی خوایە) وەكو خوای گەورە دەفەرمووێت [ ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون بما كانوا يفعلون] واتە /خوای گەورە ناوەجوانەكانی هەیە ئێوە خۆتان لە خوای گەورە نزیك بكەنەوە بەهۆی ئەو ناوە جوانانەوەو دوعایان پێ بكەن لە خوا (واتە /بڵێن خوایە بۆخاتری ناوەجوانەكانت) وە واز بهێنن لەو كەسانەی كە بێ باوەڕن بەناوەكانی خوا ئەوا خوای گەورە سزای ئەم بێ باوەرییەیان لێ دەسەنێت . وەهەروەها دروستە (توسل) بكەیت بەكردەوە چاكەكانی خۆت هەروەكو ئەو سێ كەسەی كەچوونە ئەشكەوتەكەوە و دەرگای ئەشكەوتەكەیان لێ گیرا هەر كەسێك خۆی لە خوا نزیك كردەوە بەكردەوەیەكی باشی خۆی خوای گەورە دەرگاكەی لێ كردنەوەو بەردەكەی لابرد . وه ڵامی پرسیار: |