ماڵپه‌رى فه‌رمووده بناسه :
1_ فه‌رمووده مينبهرێكه بۆ گه‌ياندنى ئايينى پاكى ئيسلام به‌هه‌موو كوردێك له‌سه‌ر ڕووى زه‌مين .
2_ پاككردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕى كورد لهشيرك و هاوه‌ڵ بڕياردان و ئه‌فسانه به‌كاره سه‌ره‌كى يهكانى خۆمانى ده‌زانين.
3_ هه‌وڵ ده‌ده‌ين هه‌موو ئه‌و بيدعه‌و داهێنراوانه بخه‌ينه ڕوو كه بۆ په‌رستشه‌كان و عيباده‌ته‌كان زيادكراوهو خراوه‌ته نێو دينه‌وه وه موسوڵمانانى لێ وريا بكه‌ينه‌وه.
4_ ده‌بينه سۆنگايهك بۆ ناساندنى قورئان و سوننه‌ته ڕاسته‌كان بهتێگهيشتنى پێشينى ئه‌م ئوممه‌ته.
5_ دوورين له‌هه‌موو بيروباوه‌ڕێكى : (حيزبيانه ، توندڕهوييانه ، لاڕێيانه ، تاكڕهوييانه ، شل ڕهوييانه ، تهفرهقهيى ، پارچهگهرێتى ، مهزههبگهرێتى ، په‌رته‌وازه‌يى).
6_ هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ين كه هه‌موو ئيمانداران له‌ده‌ورى قورئان و سوننه‌ت كۆبكهينهوه به‌و تێگه‌يشتنه‌ى كه پێشينه چاكه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته له‌سه‌رى بوون و دوور بكه‌وينه‌وه له ته‌فره‌قه‌و حيزبايه‌تى و په‌رته‌وازه‌يى .
7_ به‌ڵگه هێنانه‌وه‌و تێگهياندن و پێگه‌ياندنى هه‌موو خوێنه‌رێك به‌قورئان و سوننه‌ته ڕاسته‌كان ، ڕێبازى هه‌ره سهرهكيمانه له‌كردارو گوفتارو نوسينهكانماندا.
8_ هه‌ق بێژى و ڕاست بێژى ناوه‌ڕۆكى نوسين و بڵاوكراوهكانمانه.
9_ مه‌به‌ستمان ته‌نها گه‌ياندن
و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئايينى پيرۆزى ئيسلامهو خستنه ڕووى فه‌رمووده ڕاست و ته‌واوه‌كانى
پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌موو خوێنه‌رێكى كورد زوبان له‌هه‌ر
جێ يه‌كى نيشته‌جێى ئه‌م جيهانه بێت.